توڕەی خۆپیشاندەرانی بریتانیا دژی رەگەزپەرستی تا دێت زیاتر پەرەدەسێنێت، ئەمرۆ لە کاردانەوەیاندا بۆ روداوەکان پەیکەری بەناوبانگی  ئێدوارک کۆلستن، بازرگانی مێژویی رەشپێستە کۆیلەکان-یان تێکشکاند.

 هیرشیانکردە سەر پەیکەری ئێدوارد کۆلستن و بە هەڵواسینی پەت تەختی زەویان کرد

خۆپێشاندەرانی شاری بریستۆڵ لە ئینگلاند، هیرشیانکردە سەر پەیکەری ئێدوارد کۆلستن و بە هەڵواسینی پەت تەختی زەویان کرد و  تێکیانشکاند.

 وەک ئامرازێک بۆ هەنگاوەکەی دیرێک چۆڤین پۆلیسەکەی ئەمریکا کە جۆرج فلۆیدی کوشت، ملی پەیکەرەکەیان ژێر ئەژنۆیان خست

خۆپیشاندەران دوی داگرتنی پەیکەرەی کۆلستن،  پەیکەرەکەیان ژێر پێنا، وەک ئامرازێک بۆ هەنگاوەکەی دیرێک چۆڤین پۆلیسەکەی ئەمریکا کە جۆرج فلۆیدی کوشت، ملی پەیکەرەکەیان ژێر ئەژنۆیان خست.

هەڵیاندایە ناوی ئاوی دەریاچەوە و نقومیان کرد

خۆپیشاندەران دوای تێکدانی شێوەی هونەری پەیکەرەکە و تێکشکاندنی هەڵیاندایە ناوی ئاوی دەریاچەوە و نقومیان کرد.

ئێدوارد کۆلستن،  بازرگانێکی کۆیلە بوە لە سەدەی 17 دا، بونی پەیکەرەکەی لە مەیدانی بریستۆڵ جیگای مشتومری بەرەدوامی لایەنە سیاسیەکان بوە بۆ ماوەی چەندین دەیە، ئەمرۆ خۆپیشاندەران ئەو مشتومرەیان کردە مێژوەوە.

Black Lives Matter protesters pull down statue of 17th century ...
Moment Black Lives Matter protesters tear down statue of 17th ...
Cheers as Bristol protesters pull down statue of 17th century ...
Protesters pull down statue of 17th century slave trader in ...
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام