هەوا ئوزجان، سەرۆکی فەخری مەد توهاد– فەد کە پارتێکی باکوری کوردستانە رایگەیاند، هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی تورکیا بەرانبەر زیندانیە نەخۆشەکان، دوژمنکارانەیە و بۆ “تۆڵەسەندنەوەیە”.

هەوا ئوزجان، سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی یاسای و پشتگیری لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان (مەد توهاد – فەد) لەبارەی دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکیان بە فورات نیوز-ی راگەیاند، “زیندانیە نەخۆشەکان بەراستی برینی ساڕێژنەکراوی تورکیان کە خوێنیان لێدەچکێت، لە ئەدرنە، وەفا کارتال زیندانی نەخۆش گیانی لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر سەبری کایا ژیانی لەدەستدابو لەگەڵ ئەوەی سێجار جەڵتەی دڵ لێیدا، ئازاد نەکرا، لە ئامەد محەمەد ئەمین ئوزکان، لە زیندانی بۆلو حەسەن ئالکش، ئەنگین ئاکتاش، عەقنی ئوچار و ژمارەیەکی زۆر زیندانی نەخۆش هەن لە ئێستادا.

لە نێوان ساڵەکانی 2011 و 2013 دا ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان قورسە ئازادکران، بەڵام ئەوانەی ئازادیش کران هەمویان گیانیان لەدەستدا

هەوا ئوزجان ئەوەشی خستەڕو، لە نێوان ساڵەکانی 2011 و 2013 دا ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان قورسە ئازادکران، بەڵام ئەوانەی ئازادیش کران هەمویان گیانیان لەدەستدا، وەک سەبری کایا، سەرلەبەیانی ئازادکرا و شەو گیانی لەدەستدا، لەگەڵ هەمو هەوڵەکان زیندانیە نەخۆشەکان ئازاد نەکران.

لە قاوشێکدا 30 بۆ 40 زیندانی راگیراون، سابونێک کە پێشتر بە 5 لیرە بوە، کراوە بە 40 بۆ 50 لیرە، دەماک و دەستکێش نییە

هەوا ئوزجان باسی ئەوەشی کرد، “لە سەردەمی کۆرۆنادا لە زیندانەکان هیچ رێوشوێنێک نەگیرانە بەر، لە قاوشێکدا 30 بۆ 40 زیندانی راگیراون، سابونێک کە پێشتر بە 5 لیرە بوە، کراوە بە 40 بۆ 50 لیرە، دەماک و دەستکێش نییە، لە ژورێکی 4 مەتریدا چۆن ماوەی دوری نێوان مرۆڤەکان جێبەجێ دەکرێت”.

رونیشیکردەوە، “ئەو زیندانیانەی کە سزای هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە، 2 و 3 کەس لە لای دەمێننەوە، واتە زیندانەکان لکەیەکی رەشی ئەم وڵاتەن، کەسێک 20 ساڵ بێت لە زینداندا بێت، دەبێت دۆخی تەندروستی چۆن بێت”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام