ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەشێك لە وڵاتان ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا روی لە زیادبونە، بەهۆی ئەوەی رێنماییەكانی پەیوەست بە خۆپاراستن لە كۆرۆنا پەیڕەو ناكەن و قەدەغەی هاتوچۆ تێیاندا هەڵگیراوە.

 هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و پابەند نەبون بە رێنماییە تەندروستییەكان هۆكاره‌

مارگرێت هاریس، وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هۆكاری بەرزبونەوەی ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەندێك لە وڵاتان، هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و پابەند نەبونە بە رێنماییە تەندروستییەكان.

پێیانوایە ڤایرۆسەكە كۆتاییهاتوە، بەڵام لەراستیدا بەوشێوەیە  نییە

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لە خەڵك كاتێك پاشەكشەی بەشێك لە وڵاتان دەبینن تایبەت بە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و رێنماییه‌كانی دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێیانوایە ڤایرۆسەكە كۆتاییهاتوە، بەڵام لەراستیدا بەوشێوەیە  نییە.

هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێكی جیهان بمێنێت، كۆتایی پێنایه‌ت

ئه‌و وته‌بێژه‌ی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختیكرده‌وه‌، ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی پێنه‌هاتوه‌ و هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێكی جیهان بمێنێت، كۆتایی پێنایه‌ت.

هاوكات داوای له‌ خۆپیشانده‌رانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد، به‌هه‌مانشێوه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا ببن  و به‌كه‌م ته‌ماشای نه‌كه‌ن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام