زانایانی چین رایانگەیاند، دوای توێژینەوەیەک کە لەسەر سێ ملیۆن و 750 هەزار توشبو ئەنجامدراوە، بۆیان دەرکەوتوە 60%ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا “كۆڤید-19” لەو ناوچانەدا تۆمارکراون کە پلەی گەرمییان لە نێوان 5 بۆ 15 پلەی سیلیزیدایە.

کۆرۆنا زیاتر  حەز لە کەشوهەوای هێڵە بەرزەکانی زەوی دەکات و لەوناوچانەدا گەشە دەکات

زانایانی چین توێژینەوەکەیان لە پێگەی Science of The Total Environmentدا بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردوە، توێژینەوەکە لە 21ی کانونی دوەم بۆ 6ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامدراوە بە ئامانجی زانینی کاریگەری کەشوهەوا (پلەی گەرمی و ئاستی شێ) لەسەر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، لە ئەنجامیشدا دەرکەوتوە کۆرۆنا زیاتر  حەز لە کەشوهەوای هێڵە بەرزەکانی زەوی دەکات (زەوی بەسەر 180 هێڵی گریمانەییدا دابەشکراوە) و لەوناوچانەدا گەشە دەکات.

73.8%ی توشبوانی کۆرۆنا لەناوچانەدا تۆمارکراون کە ئاستی شێداری کەشوهەوایان بەرزە 

لای خۆیەوە ئاژانسی شینخوای فەرمی وڵاتی چین بڵاویکردوەتەوە، 73.8%ی توشبوانی کۆرۆنا لەناوچانەدا تۆمارکراون کە ئاستی شێداری کەشوهەوایان بەرزە و دەگاتە 3-10 گرام لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا.

لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەواشدا کۆرۆنا لەناوناچێت و وەکو پەتایەک بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە

توێژەران باس لەوەشدەکەن، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەشارە گەورەکانی جیهاندا بێ پێشینە و لەناکاو نەبوە، بەڵکو پێشوەخت هۆشداری دراوە لە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی، تەنانەت حکومەتی وڵاتان ئاگادار کراونەتەوە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەواشدا کۆرۆنا لەناوناچێت و وەکو پەتایەک بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام