لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی دهۆك كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە ئەنجامدرا  بەرپرسی دەڤەری دهۆكی هاوپەیمانی و ژمارەیەك هاودیدی ئەو حزبە و ژمارەیەك رۆژنامەنوس دەستگیركران هاوكات 15 ئەندامی یەكگرتووی ئیسلامیش دەستگیركران. 

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەخۆپیشاندانی ئەمڕۆی  فەرمانبەران و چین و توێژەكانی دهۆك بەرپرسی دەڤەری هاوپەیمانی و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو حزبە  و ئومێد حاجی بەرۆشكی رۆژنامەوانوس و ژمارەیەك رۆژنامەنوسی رادیۆیەكی یەكگرتوو دەستگیركران.

هاوكات لەخۆپیشاندانەكە گرژی تێكەوت و هێزەئەمنییەكان  لەژمارەیەك خۆپیشاندەری دا و 15 ئەندامی یەكگرتووی ئیسلامیش دەستگیركران. 

هەربەگوێرەی زانیارییەكان زیاتر لە100 خۆپیشاندەر دەستگیركراون و بەزەبری هێز كۆتایی بەخۆپیشاندانەكە هێنرا.

لەلایەكی دیكەوە، ریدیر عابد رەسوڵ بەرپرسی دەڤەری ئامێدی هاوپەیمانی نیشتمانی میدیای حزبەكەی وتووە، خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایانی دهۆك بەزەبری هێز كۆتایی پێهێنرا و زیاتر لە 100 كەس دەستگیركران. 

ئاماژەی بەوەشداوە،”  لەخۆپیشاندانەكەدا  شڤان سەعید بەرپرسی دەڤەری هاوپەیمانی لەدهۆك و هەروەها ئومێد حاجی بەرۆشكی بەرپرسی پرس بادینی و رێزان مستەفا  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی دەستگیركراوە. 

ئەوبەرپرسەی هاوپەیمانی باسیلەوەشكردووە، ژمارەیەكی دیكەی هاودیدیان دەستگیركراوە. 

ئەوەشی وتووە، دەستگیركراوەكان براونەتە پۆلیس و ئاسایش.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام