سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەریخست چەرخی عەولەمە (جیهانگیری) کۆتایی پێهاتوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوادایە بۆ سەپاندنەوەی باج بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی لەدەرەوەی وڵاتەکەی کاردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جارێکی دیکە دانوستان ناکات لەگەڵ چیندا، لەبارەی گەیشتن بە ریککەوتننامەی بازرگانی، تا ئەوکاتەی لە پابەندی تەواوی پەکین بە قۆناغی یەکەمی رێککەوتننامەکە دڵنیادەبێتەوە.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، ئەو زانیاریانەی کە وڵاتەکەی دەربارەی چین و ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆیکردوەتەوە، “زۆر خراپە”، چین هەوڵدەدات ببێت بە یەکەمین وڵات لە دەستکەوتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، بەڵام دەتوانن بیوەستێنن.

ئەوەشی خستەڕو، بڵاوبونەوەی کۆرۆنای نوێ ئەوەی بەدیارخست کە چەرخی عەولەمە (جیهانگیری) کۆتایی پێهاتوە، سەرجەم وەبەرهێنان و بارگانییە نێودەوڵەتییەکانی رەتکردەوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی ئابوری جیهان لێکەوتوەتەوە.

پەتای کۆڤید-19 لە کۆتایی ساڵی رابردو لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا، لە ئێستادا بوە بە پەتایەکی جیهانی، بەپێی دواین ئامارەکان، تا ئێستا چوار ملیۆن و 46 هەزار و 705 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمارکراوە، لەو رێژەیەش 299 هەزار و 418 کەس گیانیانلەدەستداوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام