ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وردەکاری ناردنەدەرەوەی شەسملیار یۆرۆکە بڵاودەکاتەوە و داوادەکات داواکاری گشتی بە رۆڵی خۆی کەهەستێت و دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە.

کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ناردنەدەرەوەی (٦) ملیار یۆرۆکەی هەرێمی کوردستان زانیاری ورد ئاشکرا دەکات و دەڵێت “کۆمپانیایەک بەناوی (گروپی کۆمپانیاکانی ئابوور) لە هەرێمی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە هاوبەشی لەگەڵ کەسێکی دیکە لە ئۆفیسێک لە گوندی ئیتاڵی (١) و دواتر لە بلۆکی (٣٧٨) لە دریم ستی و دواتر لە گوڵان تاوەر، لە شاری هەولێر، گوایە کاریان لە بوارەکانی (وزە، بازرگانی نێودەوڵەتی، بنیادنان و چەندان بواری دیکە) کردووە، و کۆمپانیای ناوبراویش لە ساڵی ٢٠١٠ تۆمارکراوە لە لیستی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات “کۆی پارەکە لە ڕێگەی (E 145, AB- Canary Wharf- BSCH Bank) نێردراوە بۆ ناوچەی کەنەدا بە واژۆی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە و تەخویلکردنی کەسێک لە ئیتاڵیا بە ناوی ( ماتیۆ سالسترۆ) کە بەڕەگەز ئیتاڵییە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٤، پارەکەش لە ٣٠-٣-٢٠١٨ نێردراوەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان”.

گەزنەیی ئاشکراشی دەکات “دواتر هەمان کۆمپانیا و لەڕێگەی کەسێکی بە ڕەگەز تورک لە ئۆفیسێکی تر لە گوڵان تاوەر لە سەر سەت مەتری شاری هەولێر کاریان کردووە و دواتر لقیان لە چەند وڵاتێکی دیکە کردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەست ئێمە کەوتوون”.

بەشێک لە پارەکە خاوەنداریەکەی بۆ هاوبەشێتی کارکردن بووە لەگەڵ کۆمپانیای هۆکل، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونیان لە شارەکانی کوردستان دروستکردووە و چەندان شوێنیان نۆژەنکردووەتەوە و بینایەکی گەورەشیان بۆ کۆمپانیای کۆڕەک دروستکردووە.

پەرلەمانتارەکە دەشڵێت: ئەو کۆمپانیایە بە گوێرەی دۆکیمێنتەکان لەسەر ڕێگەی بەحرکە لە هەولێر مۆڵێکی گەورەی دروستکردووە لەسەر ڕووبەری (٦٠٠٠) م دووجا و لە سەرهەمان ڕووبەر بە دوو نهۆمی دروستکراوە. هاوکات هەمان کۆمپانیا خاوەندارێتی کۆمپانیای چیمەنتۆی قەرەچوخ دەکات، کە چیمەنتۆ بەسەر هەموو شارەکانی عێڕاقدا دابەش دەکات”.

ئەوەشی رونکردووەتەوە “پارەکە بە چەند مەرحەلەیەک ڕۆشتووە، و گوژمەیەک بە بڕی (٥٠٠) ملیۆن یۆرۆ بە ژمارە حسابی (٩٩٤١٤٩٣) بە کۆدی (٤٠-٠٥-١٥) و بەم شێوەیە بەردەوام بووە”.

پەرلەمانتارەکە وەک خۆی دەڵێت زانیاری وردتر بڵاودەکاتەوە و داواشدەکات داواکاری گشتی ئامانەتەوە لە ڕێگەی دادگاوە دۆسیەکە یەکلا بکەنەوە، لە ئەگەری ڕاستبوونی دەرچوونی پارەکە، ئەرکی حکومەتە بە زووترین کات پارەکە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام