کۆمپانیایەک لە کاتی پاشەکەوتی موچە لە ھەرێمی کوردستان بڕی شەش ملیار یۆرۆی بردووەتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لە بانکێکی گەورەی ئەوروپی دانراوە.

 کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند: کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی (٦) ملیار یۆرۆ، دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان!

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی روونیکردووەتەوە: ئەم پارەیە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆشتووە و تا ئێستاش سەرقاڵی بەدواداچوونین و زیاتر لە (٣٠) بەڵگەمان لایە بە ناوی سیانی ئەو کەسەی پارەکەی ناردووە، و بانکەکە و ژمارەی حسابی و ئەو بانکەشی کە لەلەندەن پارەکەی وەرگرتووە و تەواوی بەڵگە زانیارییەکان لە دوای تەواوبوونی بەدواداچوونەکەمان بڵاو دەکەینەوە.

گەزنەیی لەوبارەیەوە رایگەیاند: دەبێت حکومەتی هەرێم بەزوترین کات ئەم پارەیە بگێڕێتەوە چونکە ئەم پارەیە بودجەی زیاتر لە ساڵێکی حکومەتی هەرێم وموچەی سەرجەم فارمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ماوەی یەک ساڵ.

پەرلەمانتارەکە دەشڵێت ئەمە گەورەترین کارەساتە لە رووی ئابووریەوە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا ھاتبێت ھەربۆیە ئاشکرایکردووە سەرجەم بەڵگەکان ڕادەستی داواکاری گشتی دەکەن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام