کۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشته‌ سه‌رووی هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش 68 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 26ئازارى2020 ” 1031 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 68 هه‌زار و 572 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوون”.

ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌ رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا و تا ئێستا 280 كه‌س له‌ شاری نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا 327 ملیۆن كه‌سه‌ و به‌ گوێره‌ی راپۆرتی كۆنگرێس، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ 70 تا 150 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه‌ ببن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام