ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتن و رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ریكه‌ جیهان پێدەنێتە ساتەوەختێکی مەترسیدار، ئه‌وه‌ش واده‌كات ژماره‌یه‌ك وڵات رووبه‌ڕووی كاره‌سات و هه‌ره‌س ببنه‌وه‌.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زۆر لەوە بەرزتربێتەوە کە تا ئێستا تۆمارکراون”.

باسی له‌وشه‌كردووه‌، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بەخێراییەکی زۆر زیاددەکات، ئەوەش وادەکات ببێت بە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەجیهاندا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی جیهان و ده‌ڵێت، “وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکای باکور و شوێنەکانی دیکە فشاری توندتر دەکەن بۆ جێبەجێکردنی هێشتنەوەی وڵاتیان لە ماڵەکانیاندا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بەسەر 1.5 ملیار کەس لە سەرنسەری جیهاندا سەپێندراوە”.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، گرتنەبەری ئەم رێوشوێنانە کاریگەری بەرچاویان دەبێت لەو ئاڕاستەیەی ڤایرۆسەکە دەیگرێتە بەر لەو دەمەی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات لەوەی کە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە وا خێرایی دەداتە خۆی، بەڵام وڵاتان و سەرجەم مرۆڤەکان دەتوانن کاریگەریەکی گرنگیان لەو بارەیەوە هەبێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام