لاتان سەیر نەبێت کە دیواری هەڵچنینی چین لە کاتی خۆیدا بەرووی هێرشی کولەی دڕندەی شەڕانگێری ئسلامدا هەڵچنراوە لەدواجاردا گەلی چینی لە نێوە کەلتورو ترادیشونەکاندا غەرقکرد لە نێوەی ئەو کەلتور ترادیسونو ئەفسانەدا چینێکانی زیاتر کۆیلەی دەسەڵاتە یەک بە یەکەکانی چیندا ‌هێناوە. تاکو لە کەلتور ترادیسون و دین و ئەفسانەکان نزیکبیتەوە کۆیلەبوونت زیاتر مسۆگەرتر دەبێت! هەربۆیەیش چینێکان کەلتورو خورەوشتێکی هێشتگار جیاوازیان هەیە لە ولاتانی تر، کاتێک چینێکان دهێنە ئەوروپاوە سەیری نانخواردنی ئەوروپێکان دەکەن کە بە چەتاڵ و چەقۆ لەسەر مێزێکی بەرزی نانخوارندا دەست دەکەن بە نانخواردن لای ئەوان سەیر دەبێت کە دەگەرێنەوە دەڵێن: ئەوروپێکان دڕندەن بە چەقۆ و چەتاڵ نان دەخۆن بەلام خۆیان لە بیریانکردبوو کە ئەو ئاژەڵو زیندەوەرانە چۆن بێبەزییانە بە زیندوویەتی دەخۆن یاخود ڕاستەخۆ دەیخەنە ئاوی کۆڵاوی گەرمەوە! بەڵام ئەوروپا واینەکرد لەم سەدەی ٢١یەکەدا ڕاستەوخۆ لە پێناوی ئایندەیەکی مسۆگەردا بۆ نەوەکانی داهاتووی دەستیدایە پەرداخە ژەهرەکەو خواردیانەوە! دیوارێکی لە کوشندەی ڤایرۆسدا بە رووی خۆی و پلانەکانی ئسلامدا هەڵڕشت! ئەوان دەزانن کە دیوار هەڵچنین دەبیتە هۆی لێکرازاندن! ئەوروپا دەیانتوانی وەک ئەمریکا دیوارێک لەوەی چین یاخود لەوەی مەکسیک یاخود ئسرایل و تورکیا دەستپێکات بەڵام بۆ نەیکرد؟ ئەوە خۆی پرسیارێکە؟

بۆ ئەوەی لەیەکتری نزیکبینەوە دەبێت خاڵی هاوبەشمان هەبێت بۆ تێگەیشتن ئەگیان ئێمە هیچ ڕاڤەیەکمان نابێت بۆ گوتن بەڵام دەشێت تێگەیشتنی من بۆ ئەم ژیانە بە پێچەوانەی دیدەی تۆوە بێت چونکە من لە دیدەی تۆوە ناڕوانەم ئەم جیهانە بەڵکو هزرم تێکەڵ بینینم بووە. زۆر کەس پێیانوایە کە ژیان وەک سێوێک وایە ئەگەر لە کاتی خۆیدا لێنەکەیتەوە ئەوا بۆگەن دەکات هەروەک چۆن ئەدۆنیس دەڵێت: شیعر لای من بریتیە لە پرکرنەوە بۆشاییەکانی ژیان بەڵام لای من شیعر وانیە خۆ شیعر وشەی گونجاو نیە بۆ پرکردنەوە ئەم بۆشاییانەی خوارەوە بەڵکو شیعر لای من گەیشتنە بە حەقیقەت زۆر شاعیریشمان بینی لە پێناوی ئەو حەقیقەدا ژیانی خۆی بەخشی بە جوانی ئەم ژیانە یەک لەو شاعیرانە {بەکر عەلی} بوو ئاخر چۆن دڵیانهات ئەو پەپوولەیە بکوژن ئەگەر حەقیقەتی لەخۆیدا هەڵنەگرتایە کەویش ماڵە چینکۆ و هەژارەکانی ئەوسای حامیە بوو بۆ ژیانێکی باشترو جوانتر! ئەگەر من و تۆیش لە هەمان کاتدا ئەو سێوی ژیانە لێکەینەوە هیچ گەرەنتیک نییە کە هەمان تام و چێژمان باتێ دەشێت بە دەمی تۆ تاڵ بێت بەهی من شیرین! کەوتنەخوارەوەیشی ئەوە ناگەیەنێت کەئیتر ئەو سێوە بۆ خواردن ناگونجێ بەڵام خۆ دەتوانیت سێوێکی ترشاو بکەیت بە سرکەو و شەراب ئەگەر ئەویش نەبوو دەتوانیت بیدەیت بە بێچوە بەرازەکان تاکو بیانخۆن وەک ژەمی نانی ڕۆژانەیان کە بێچوە بەرازەکانیش گەورەبووین ئیتر ڕەوتی ژیانی ئێمە بەردەوام دەبێت چونکە ئێمەیش لەسەر بەروبومو گۆشت و شیری ئەوان دەژینو پەرە بە ژیان دەدەین، واتە هیچ شتێک جێ تەنها یەک پرسیار و گومانی تێدا نابێتەوە هەروەک ئەم بەڵای ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە بۆتە فۆبای ئەمرۆی ژیانی ئەم گڵوبالیزمە!

ئەگەر بە من بڵێت: پێناسێکی ڤایرۆسمان بۆ بکە ئەوا بێگومان لە وەڵامدا دەڵێم: ڤایرۆس گەردێکی هێندە بچوکە کە بە چاو نابینرێت ئەگەر نەیخەیتە ژێر میکرۆسکۆبی پزیشکییەوە، کاتێکیش ئەو ڤایرۆسە هێندە بچوکە دەبنیت ئەوساکە هێندە جوان و قەشەنگە لە ئاوێزانی خۆیدا پربووە لە تیشکی زێرین و تۆپکەکانی بە تاج و کۆپ نەخشێنراوە هەر بۆیشە ناوی کۆرۆنایان لێناوە چونکە هێندە جوانەو پرشنگدارو زێرینەو لە شێوەی تاجی شازادەکاندا دەردەکەوێت بەڵام هێندەی جوانی و بچوکێکەی هێندە ئەوەنەیش کوشندەیە!

لیتان ناشارمەوە کە تورکیاش ولاتێک جوان و دڵفرێنە بەڵام هێندەی جوانێکەی بۆتە کابوسێک بۆ گیانی کورد! تورکیا لای من خۆی لە خۆیدا ڤایرۆسێکی گەورەیەو هێندە گەورەیەکەیشی لەوەتەی هەیە کورد دەکوژێت و هیچ دامودەزگاو وڵات و کشیوەرێکیش تاکو ئێستاکە لە بێدەنگی زیاتر هیچی تریان لای خۆیان بەجێنەهێشتووە بەڵام ئیتر کاتی هاتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تورکیایە.

لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا چین ئەمەریکای تاوانبارکرد ئێستاکە ترامپ بە ڤایرۆسی چین ناوی دەردەکات لەم رۆژانەدا کە ئەم ڤایرۆسە تەشەنەیکرد لە ئەوروپادا پۆتین ئەوروپای تاوانبارکرد بەو ڤایرۆسە ئێرانیش سەرەتا ئەمەریکای تاوانبارکرد سەرئەنجام هەر هەموویانی گرتوەوە ئیستاکە پێوەی دەناڵینن. زۆرجار لە تاقیگەدا بۆ ئەنجامدانی زانستێکی نوێ یاخود دەرمانێکی تازە خواستەکە ئەو ئەنجامەنادات کە پشکنەران و تاقیگاکان دەیخوازن سەرئەنجام کاری ترسناکی گەورەی لێدەکەوێتەوە دەشێت کۆرۆنا ئاوا پێناسەکەیت بەڵام لەپشت ئەم هەوڵە ترسناکەدا بەرژەوەندیە پیسەکان هەیە کە هەرکەسێک و وڵاتێک بۆلای خۆیدا لە بەرژەوەندی خۆیدا زیاتر ئەو هەلە دەقۆزێتەوە بۆ نمونە لە ئێران دەشێت هەم لەگەڵ ئەم بەڵا و پەتا کوشندەیەدا بە سەدان و هەزارا نەیارانی دەسەلاتی ئاخوندەکانی ئێران بکوژرێن بەوە کە کۆرۆنایان هەبووە.

پێتان سەیر نەبێت کۆمپانێکانی خانەی بیمە و ترانسپۆرت و پۆستەکان کە گەورەترین قازانج لەم پەتا کوشندەیە دەکەن چونکە بە ملیۆنەها کەس پارەی ئابوونەی مانگانەی بیمەی ژیان و خانویان بۆ چەندین ساڵە داوە کەچی ئێستاکە مردوون بە هۆی ئەم پەتا کوشندەیەوە ئەو پارەیە دەچێتە کاسەی کۆمپانیاکانی بیمەوە. لە سوید پێیان ڕاگەیاندووین کە خەمی خواردن و کلێنس و کاغەزی تەوالیتان نەبێت چونکە ئەگەر بە درۆنەیش بێت بۆتان پۆست دەکەین بەلام مردنتان هیچ گەرەنتی نییە لە لای ئێمە ئەوا پەیوەندی بکەن بە بیمەی خۆتانەوە.
جیهانێکی سەیرە لێرە خەڵکی زیاتر لە خەمی کاغەزی تەوالیتدا وەک لەو پرسیارەی کە پێویستە بیکەن ئەمە چۆنچۆنی ڕوویدا؟ ئەم پەتا کوشندەیە چۆن وازوو خۆیکرد بە سنگی هەموومانداو هەموومانی لە کانتێنەکانی چاوەروانی مەرگدا توندکرد؟

وڵاتی چین کە سەرهەڵدان و سەرچاوەی خودی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و سەرژمێری خەڵکی چین خۆی دەداتە یەک ملیارو سێسەد ملیۆن کەس کەچی تەنها سێ هەزارو چوارسەدی کوشتووە ئێستاکەیش ژیان خەریکە لەو شارەدا لەو وڵاتەدا وەک جاران ئاسای دەبێتەوە کەجێ دڵخۆشی و ئارامی هەموو جیهانە بەڵام کەچی لەگەڵ ئەوەدا لە ئیتالیا تازە بەتازە دەست پێدەکات هێندەی زیاتر لە چین خەڵکی کوشتووە! بۆچی ئیتاڵیا ئەوەندە بە قورسی توشی ئەو پەتا ترسناکە بوو؟ هەروەک چۆن هۆکارو بیانویەک هەیە بۆ خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە گۆشت خواردنی شەمشەمەکوێرەوە هاتووە ئەوایش بیانوویەک هەیە بۆ ئیتاڵیا کە بۆ وا بەقورسی توشی بوو! چیرۆکی بلاو بوونەوەی ئەو پەتایە لە ئیتاڵیا بۆ گەشتی دوو چینی دەستپێکرد لەکاتی یاری خلسکێنەی بەفردا کە چووبوون بۆ گەشتی ئەوێ! بەڵام ئایا ئەمە ڕێی تێدەچێت؟ چینێکان بەبیانوی ئەوەی لەم چەند مانگەگانەدا هەر خەریکی شتن و پرژینی دەرمان و جادەوبانە شوێنەکان بوون وایان نیشانداوە کە پاکژکردنی ئەو ڤایرۆسە بەوە لەناو دەچێت یاخود کەمتر دەبێتەوە پرسیار لەوەدایە ئەگەر ئەو دەرماپرژێنە ببێتە هۆی کمبوونی ڤایرۆسەکا ئەی بۆچی خودی دەرمانەک راستەوخۆ ناکەنە نەخۆشەکەوە بۆ چاکبوونەوە؟ واتە ئەو دەرمانپرژێنەیش لە شارەکاندا هەمان تاکتیکی چاو هەڵخەلەتێنەی جیهان بووە و هیچی تر چونکە لە کەسێکی کارمەندی تەندروستی سویدیان پرسی ئایا ئەو دەرمان پرژێنە و خاوکرنەوەی جادەکان هیچ کاریگەری هەیە لەوەڵامدا دەلێت نەخێر! چینێکان ئەوەیانکردووە کە وای پیشاندەن کە خەمخۆرن تاکو چاوەکانی پێهەڵخەڵەتێنن و هیچتر.

ئێستاکە چین لەماوەی ئەم دوومانگەدا هێندەی قانزانجی کردووە کە لە تریلۆر تێپەریوە ئەویش بەهۆی ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایەوە کە پیشتر لەساڵی ڕابردوودا ئەمەریکا تەنگی پێهەڵچنیبوو شەری ئابووری لەگەڵ دەکرد و گومرکی هێندە سەر هاوردەکانی زیادکرد تەناهەت وای لە کۆمپانیای گوگلەیشکرد کە موبایلی هاوی لە سێرچی گووگلە بێبەشکات بەڵام ئێستاکە بە هۆیی چاوچنۆکی سەرمایەدارانی ئەم جیهانەوە بە میلۆنەها مرۆڤ لەچاوەڕوانی ڤاکسنێکدا وا پەتا دەیانکوژێت!

لە کۆتایی مانگی سێدا واتە مارشی دووهەزارو بیستدا تورکیا بەهۆی ئەوەی پلانە بۆگەن و پیسەکەی لە ئیدلیبدا تێشکێنراوە بەسەر شۆری گەرایەوە گۆشارێکی بێ ئەشماریکردە سەر ئەوروپاو هەڕەشەی کردنەوەی سنورەکانیکرد بە رووی زیاد لە سێ ملیۆن کۆچبەرانی ئیسلامیدا بۆ بەر دەرگاکانی ئەوروپا لەوەی ساڵی ٢٠١٥ کە زیاد لە ملیۆن و نیوێک کۆچەری ئادیال ئسلامیکرد بە ئەوروپادا و فەزایەکی زۆری نایەوە ئەگەر ئەڵمانیا نەبوایە ئەوا گەورەترین کارەستا لە وڵاتەکانی ئەوروپادا روودەدات چونکە خودی ئەڵمانیان زیاد یەک میلۆن کۆچەبەری لای خۆی گلدایەوە. گلدانەوەی ئەو هەموو کۆچبەرانە بەناوی هێزی کارەوە پرسیارێکی لای ئەمریکێکان دروستکرد کە ئەڵەمانیا وا خەریکە ئابوری پێش ئەمەریکا دەکەوێت.

لە کاتێکدا ئەوروپا سەرقاڵی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو نەیدەزانی چۆنی لێ دەرباز بێت بەڵام تورکیا ئەو هەلەی قۆستەوە لەهەمان کاتدا دوو کۆبونەوەی کرد بە سەرۆکایەتی خودی ئەردۆگان یەکێکیان لەگەل روسیاداو کە پۆتین لە بەردەم ژووری چاوپێکەتندا ڕایگرت و گاڵتەی بە عەقڵیکرد دوومیان لەدوای ئەو ئەوروپا بوو بەڵام لە هیچیاندا سەرکەوتوو نەبوو ناچار تەنها ئەو فشارە بوو کە کردی، دەشێت ئەو فشارە بە پەمپی پۆتین بووبێت! چونکە پێش ئەوەی ئەردۆگان بێتە کۆبوونەوەی برۆکسل لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپادا قسە بکات ئەوروپا زیاد لە یەک ملیار ئیرۆی پێشکەش بە تورکیاکرد بەڵام ئەردۆگان رازی نەبوو لەدوایدا ئەوروپا دەبوایە بەدووی ڕیگە چارەیەککدا بگەرایە تاکوو دەرگا لەسەر ئەو کۆچبەرە ئسلامانە داخات ئەویش ڤایرۆسی کۆرۆنابوو! بۆ ئاگاداریتان تاکو ئەوکاتەیش تورکیا دەیگوت: لە تورکیادا هێج کەسێک توشی کۆرۆنا نەبووە بەڵام ئەمرۆکە لە هەڵکشاندایە بۆچێ؟ ئەویش پلانی بی تورکەکان کە سەرنەکەوتون دەیانەوێت ئەوانیش لە بوجەی جیهان پارەیان بۆ بچێت بۆ قەرەبوونەوە.

هەندێک جار ناچاریت قاپە ژەهرەکە نۆش کەیت وەک ئەوەی لە ئەوروپادا روویدا ئەگەر ئەنجامەکەیشی بە مەرگی خۆت بێت تەنها لە پێناوی داهاتوودا واتە ئەوی ئەمرۆکە روودەدات کارەساتێکە، مەرگێکە، پەتایەکی کوشندەیە و هەموو ئەوروپای گرتۆتەوە تەنها لە پێناوی ئایندەدا کە ئەوروپا بە ئاسودەیی سەربنێتەوە و لە هێرشی بە ملیۆن کۆچبەری ئسلام ڕزگاریان بێت ئەگەر ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت وەک ڕێک ئەمرۆکە ژەهر لە پێناوی ژیانێکی باشتردا هەر ئەوەیشە کە سیاسێکانی ئەوروپاو تێگەیشتنی ئەوروپا لە جیهانی خۆرهەڵاتی ناوێ جودا دەکاتەوە کە تەنانەت خۆیشیان دەکەن بە قوربانی تاکو نەوەکانیان بەئاسودەی بژین بەڵام ئەمریکا وانیە ئەوان دەستیانکردووە بە سنودارکردنی ئەمریکا کە ئیتر بیرلێنەکاتەوە ئەمەریکا لە ئەگەرەکاندا ناژی بەڵکو ئەو ئەگەرکان بەکاردهێنێت لە پێناوی ژیانێکی باشتر کاتێک ترامپ دەڵێت: گەلی ئەمریکا دڵنیا دەکەینەوە کە ئارام بگرن تاکو ئەورۆژەی کە ڤاکسینەکە دەخەینە بازارەوە! کام ڤاکسینە؟ مەبەستی چی لە ڤاکسینەکە/ چۆن دەتوانێت دڵنیابدات کە خودی زانست پڕە لە ئەگەر! ئەگەر ئەم دەرمانە باش نەبوو وەرەوە دەرمانێکی باشترت دەدەینێ هەتاکو دوایی. ئێستاکە بەهۆی پەتای کوشندەی کۆرۆناوە هەموو شتێکی سنورەکان وەستاوە و شەریش لە سوریاو ناوچەکە وەستاوە ئیتر ئەوروپا دەبێت لە هەولدانی چارەیەکدابن بۆ داهاتووین تاکو کارەساتی گەورەتر ڕوونەدات

ئێستاکە کە ئەوروپا جیهانی دووەمە ئەمریکا جیهانی یەکەمە ئێمەی خۆرهەڵاتیش لە هەر شونێک و جوگرافیای ئەم گەردوونە بین جیهانی سییەمین هەربۆیە من دەترسم لەدوایی ئەوروپا پەتایەکی کوشندە خۆیکات بەو جوگرافیایەدا ئیتر هیچ شتێک کۆنترۆڵ نەکرێت! هەربۆیە ئەوروپایش دەستیکردووە بە سنوردارکردنی ولاتەکەیان کە ئیتر لەوە دەچێت ئەم گلوبالیزمە ئیتر بەرەو کۆتا بروات و هەر کەسەرو ماڵ و وڵاتی خۆی! ئینگلیزەکان فێڵزانترین خەڵکی ئەوروپان هەربۆیە ئەمەریکا پشتگیری جیابوونەوەی کرد لە ئەوروپا! ئەمەریکا خەریکی دروستکردنی دیوارە و ئەردۆغان دەمیکە دیوارەکانی تەواوکردووە ئسرایل بەهەمان شێوە و سێنێکان لەوەتەی هەن دیواریان هەیە بەدەوری خۆیاندا لەوە دەترسم ڕۆژێک بێت دیوارێک بە دووی هەولێرو سلێمانیدا هەڵچنرێت! .

جیمی ئۆکەرسۆن سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوەکانی سویدە لە سەرەتای کردنەوەی سنورەکاندا بە پەلە لە ڕێکەوتی پێنجی مانگی مارشی ٢٠٢٠ خۆیکرد بە سەر سنوری تورکیاو یۆناندا و دەستیکرد بە بڵاوکردنەوە بەیاننامە بەسەر کۆچبەرەکاندا کەدەیان ویست خۆیان بگەینە ئەوروپا بۆ ژیانێکی باشتر ئەو بە ئاشکرا لەسەر کراس و پشتی نوسیبوو مەیەن بۆ سوید هیچ باسی ئەوروپای نەکرد ئیتر لێرەوە هەرکەس مالی خۆی شتێک نەما ناوی ئەوروپای یەکگرتووبێت! نوسراوی بەیانەکان نوسرابوو: مەیەن بۆ سوید! سوید پڕبووە ئیتر کەسیتر ناگڕێت! سوید پارەی نییە بتانداتێ! سوید خانوی نییە تێبچن! مەیەن بۆ سوید بەئاشکرا! ئێمە نامانەوێت هیچ کەسێک وەرگین! جێگامان نەماوە و حەزیشمان لە چارەی ئێوە نییە! هەرایەکی زۆرنایەوە لەدواییدا ئەم پەتای کۆرۆنایە هاتبەسەردا کە دەبوایە نەهاتایە چونکە تاکو ئەوکاتەیش ژیان لە سوید و ئەوروپادا ئاسای بوو گەشتەکان هەر هەمووی کراوبوون و کەسیش نەدەترسا! ئەگەر بروانیتە قسەی سەرۆکی ڕاستڕەوەکانی سوید بۆمان دەردەکەوێت کە بەئاشکرا دەیەوێت پێمان بڵی ئەگەر جێگەیکی تر نادۆزنەوە ئێمە ئەڵتەرناتیڤی ترمان هەیە بۆ ئێوە ئەوەبوو لە کۆتایدا ئەوروپا بریاری وەرگرتنی ١٥٠٠ مناڵیدا کە لەژێر تەمەنی ١٤ ساڵیەوە بەتایبەتی ئەو مناڵانە کە بێدایکو باوکن و هیچ کەسێکیان نەماوە بەڵام یەکێک لەو مناڵانە دیاری نەکران بۆ سوید و بەسەر وڵاتانی تری ئەوروپادا دابەشکرا. بێگومانبن ئەگەر ئێستاکە لە سوید هەڵبژاردن بکرێت ئەوا پارتی ڕاستڕەوەکانی سوید واتا سوید دیموکراتەنا بە ئاسانی دەیباتەوە و ئیتر دەسەلات دەگریتە دەست و حوکمەت پێکدهێنیت.

ئێستاکە فۆبیاو ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوروپاو جیهانی داپۆشیوە بێدەنگی شار وا دەمکوژێت! ئێوە نازانن من چەند لەو بێدەنگی و قسەی سیاسێکانی دەترسم! چونکە لەپشت هەر قسەیەکی سیاسێکانەوە ڕاستییەکی تاڵ کە خۆی حەشارداوە! لێتان ناشارمەوە درۆزترین و تەمەڵترین خەڵک لای من سیاسێکان! ئەوان لای من سیمایەکی ناشیرینو دەبڵ موڕاڵیان هەیە! بەڵام هەر وەکو سینۆهە لە کتێبەکەیدا دەلێت: ئەم ژیانە حیزە لەوەتەی هەیە بەدەست کۆمەڵێک شرەخۆر و چاوچنۆک پیسخۆرو کاسەلیسو بێ موراڵەوەیە!

روسیا سوپایەکی بەهێزی یەک ملیۆن و چین سوپایەکی پڕ چەکی دوو ملیۆنی و کۆریا سوپایەک بە کڵاوەی ئەتۆمەوە هەمیشە لەئامادەکاریدایە، تورکیا سوپایەکی پڕ چەکی بۆ گیانی کورد! ئەوروپا بە سەرۆکایەتی فەرەنسا و ماکرۆن پرۆژەو بیرۆکەی سوپایەکی ئەوروپایان کرد بەلام سەرکەوتوو نەبوو چونکە بەریتانیا هەرزوو نامە دەست لە کێشانەوەی پێشکەشکرد ئەگەر ئەو سوپایە ببوایە ئەوا پێش هەموو شتێک بەرامبەر هێرشی بە ملیۆن کۆچەری ئسلام و روسیا بوو! یابان دەمێکە سوپایەکی بەهێزی هەیە! ئێران هەرەشەی لە بەرژەوەندێکانی ئەمریکاو ئسرائل بە بەردەوامی دەکات! ئیتر ئەم جیهانی گلوبالیزمە لە جڵەو دەرچووبوو هەربۆیە ئێمرۆکە بەناوی کۆرۆنا خەریکی سنوردارکردنی ولاتەکانن! دەشێن شتێک رووبدات کە ئێمە نازانین؟ بۆ ئەوەی لە گلوبالیزم بگەین دەبیت ئێمە لە داشی دامەوە دەست پێکەین هەر کە پەلەپیتکەت لە یەکێکیاندا ئیتر ئەوانیتر یەک لەدوای یەک بە پشتا دەکەون ئێستاکە وایلێهاتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ئەو پەلەپیتکەیەو وایا کە وڵاتان یەک لە دوای یەک بەدووی خۆیدا سنوردان و زیندانی دەکات واتا جیهان بە شێوەیەکیتردا خۆی بۆ پێچی مێژووی خۆی یان دووبارە دەکاتەوە لەسەرەتاوە دەبێت مرۆڤایتەی دەست پێکاتەوە یاخود جیهان بۆ پلانێتێکیتر واتا کەوکەبیکی تر بگوازێتەوە!

پێتان سەیر نەبێت ئەو کۆچەریانەی کە لیبیاوە لە دوای ڕوخاندی قەزافی کۆچیان دەکرد بۆ ئیتالیاو وڵاتانی ئەوروپا زۆربەیان ڕەش پێست بوون چونکە لەدوای قەزافی زۆرترین گروپ کە رووبەرووی دڕندایەتی و ئازاری چینایەتی و ڕەگەزپەرستی بۆوە ڕەش پێستە لیبێکانبوو هەروەک لە سوعودیەو وڵات عەرەبییە خلیجێکان کە ئێستاکەیشی بخەیتەسەر مرۆڤە ڕەش پێستەکان هەروەکو کۆیلە سەیردەکەن و بەکاریاندهێنن دڕندەی سعودێکان لەحەد بەدەرە بەرامبەر ئەم ڕەش پێستانە وەختی خۆیش لە سەردەمی سەددامدا لە عێراق مرۆڤە ڕەش پیستە سۆدانێکان دەهات کە کاریان تەنها زێراب خاوێنکردنەوە و قۆنەرە بۆیاخ کردنی خەڵک بوونو هیچ ئیشێکیتریان پێنەدەران و بگرە خەڵک قێزیان لێدەکردنەوە ئەم هەموو جیاوازەی نەژادییە مێژوویەکی درێژی هەیە..!

ئەرۆغان لەژیر قەیرانی شەری سوریاو قەیرانی کؤچبەراندا زوو زوو دووپاتدەکاتەوە کە زیاد لە سێ ملیۆن و نیو لەتورکیا کۆچبەرین دەیەوێت بەهۆیەوە ساڵانە کۆچبەری ئسلامی مەزەب سونی بگوازێتەوە بۆ ئەوروپا. ئێرانیش دەستیکردووە بە گۆیزانەوەی ئەو شییعە مەزابانەی ئەڤغانستان و یەمەن و بەحرێن و تاکو دوای بۆ ئەوروپا لەکۆتایی ئەم گەمەیەدا ئەوروپا لە مێژوویەکی کەمدا دەبیتە گۆرەپانی خوێنی شینی حەسەن و حسێن من خۆم ئەو عاشورەم لە یۆنان بینی کە چۆن شیعە مەزەبکان شەقامەکانی یۆنانیان ڕەشکردبۆوە یادی عاشوریان دەکردوە من شۆکبووم نەمزانی ئێرە کوێیە وامزانی لە ئێرانم بەواتایەکی تر ئسلام دەیەوێت یاخود پلانی ئەوەیداناوە کە ئەو دووژمنایەتی سونە و شیعە لە ئایندەدا بگوازێتەوە بۆ شەقامەکانی ئەوروپا لەژیر ناوی دیموکراسیدا چونکە دەمێکە پەناهێندەکان ئەو سیستەمی دیموکراسیانە قۆستۆتەوە بۆخۆیان لەبەرژەوەندی خۆیاند بەکاردهێنن ئێستاکە کەمپەکانی ئەوروپا پر لەو ئەڤغانانەی شیعە مەزابانە کە هەر هەموویان مێرمناڵن بۆچی؟ نازانم؟

ئیتاڵیا ئەو وڵاتە جوانە کە ساڵانە بە ملیۆنەها خەڵک لە هەموو پارچەکانی جیهانەوە گەشتی بۆ دەکەن. ئیتاڵیا ولاتێک لە سیحری جوانی و پڕ لە ژیان، پر لە ژنی بەژن بەرزو بە تەرزەو پرچ رەش و چاو مارۆنی، پڕ لە هونەر، پر لە سەدای ئۆپراو، پڕ لە کەیف و سەفا چۆنچۆنی ئێستاکە بۆتە کابوسێک و جنۆکەکان کۆنترۆڵی بێدەنگی شاریان گرتۆتە ئەستۆ! ئەمە چۆنچۆنی ڕوویدا؟ من ڕووداوی سروشتی لەناکاوم بینیوە کە کارەستا ڕوودەدات بەڵام لەم سەدەی ٢١ یەکەدا ئەم چۆن ڕوویدا؟ ئەم پەتایە چۆن خۆیکرد بە ئاسایشی خانەکانی تەندروستیداو هەموو دەرگاکانی تاقیگەی خستە سەرپشت‌و بێ ئەوەی تەنها پەرستگارێکیش بەئاگابهێنێت و دەستی خۆی لە یادگارێکانمان و میژوومان وەشاند کە پیاوە بە تەمەن و بەساڵچۆکانمانە کە پاڵەوانی بەر دەرگاکانی رۆم و ئەو هەموو قارەمانەی خنییە کونی کاتێنەکانی بێئومیدیەوە؟ ئیستاکە هەموو مرۆڤایەتی لە چاوەروانی ڤاکسێنکدا وەک لە چاوەڕوانی گۆتەدا هەموومان لەسەر قەرەوێلەکن و پێخەفی کوشندەو پەتای کۆرۆنادا چاوەروانین! فۆبیایەکی خوڵقاندووە کە خۆیشمان سەرمان لێدەرناچێت تەنانەت پرسیاریکیشی لە لا دروست نەکردین: کە بڵێین: ئەمە چؤن ڕوویدا؟ خەونە؟ یاخود کۆتای سەدەکانە؟

کاتێک پزیشکێک هەڵەیەک دەکات دەشێت تەنها یەک کەس بکوژێ لەکاتی نەشتەرگەریدا بەڵام هەر دوای ئەو هەڵەیە دەست لە کار دەکێشێتەوە یاخود سیاسێکان دهێن پێناسی پزیشکی لێدەسەنەوە! بەڵام کاتێک سەرکردەیەک هەلە دەکات خەڵکی لێ بێدەنگ دەبێت ئەوا کارەسات ڕوودەدات هەر وەکو ئەم سەرکردە تۆریتارتانە ئێستاکە کە عەسکەر ئاسا فرمان دەردەکەن بۆ مەرگمان. چاوچنۆکی ئەم دونیایە کارەساتی خوڵقاند؟ دەشێت ئیتر خەڵکانێک لەمەودوا هەرگیز بیر لە خواردنی گۆشت نەکەنەوە چونکە لە چین ئەو ئاژەڵ و میروانە زۆر دڕندانە دەکوژرێن و دەخورێن هەر بە ساغی دەیخەنە ئاوی کۆڵاوی گەرمەوە ئێتر لەمە دڕندەترین دەبێت چی بێت؟

کاتێک ئەردۆغان لە ئیدلیبدا دەشکێت ئیتر ماخۆلان دەیگرێت ئەو بە دەیان هێڵی دواوەی هەیەو پلانە یەک لەدوای یەکەکانی پەیرەو دەکات بەڵام ئەوروپا کوردستان و باشور نییە تا گەمژەیی قریانکات بەڵکو ئەوروپا جیهانێکیترە ئەوان بە دووی ئازادیدا هێشتاکە ویڵن هەر دەڵێن ئەم ئازادییە بەس نییە ئەم دیموکراسیە هێشتاکە ماوێتی ئەمانە تاکو بۆیان بکرێت میناڕەون و لەسەرخۆن و پەلەیان لە ژیان نییە بەلام هەرگیز ناخەون ئەو هەموو ژیانو وڵات و کاریان کردووە بە پرۆژە، داهاتووی ئەوان لەسەر بەردەوامی پرۆژەکانە نەک لەسەر پلانە گلاوکانی ئەرۆغان و رۆژهەڵاتی ناوێ و عەرەب و ئسلام و کۆمۆنیزمەکان، ئەوان ئەوانەیان تێپەراندووە جارێکی دیکە ئاوری لێنادەنەوە بەردەوام دەبن لەسەر پرۆژەکانی ژیان هەربۆیەشە بە ئێمەی خۆرهەڵاتی دەڵێن جیهانی یەکەم و بە خۆشیان جیهانی دووەم!.بەڵام ئێستاکە خەریکە دۆخەکە لەدەست دەردەچێت ئەویش بە سنوردارکردنی شارو ولاتەکانی ئەوروپایە بەروو ئەم گڵوبالیزمەدا! خەریکە مێژوو خۆی لەسەر سنورەکانی کوشتن و جەنگی جیهانی دووەم و یەکەمدا دووبارە دەکاتەوە بەڵام لە فۆرم و زەمەنێکی ترسناکتردا بە ترسەو بمرە! بەئازارەوە بمرە! بە فۆبیا کۆرۆناوە بمرە! بە تەنها بمرە! لە دوور ئازیزان و خۆشەویستانو دۆستانەوە بمرە! لە دوورە بمرە کەهێشتاکە بۆنی غەریبیت لێدهێت! هەندێک کە هەموو ژیانیان پڕبووە لە بیرەوەری وا خەریکە لە بێئارامیدا مەرگی بیانگلێنێت! تۆ چی دەکەیت کاتێک ئازار پەنجەکانت توند توند دەتەزێنێ؟ هەناسەت بە سیەکانتەوە لوول دەکات هیچ کونێک بۆنایەڵیتەوە بۆ هەناسەدان؟

کاتێک ئەردۆگانی سەگباب ناگات بە مەرامەکانی خۆی و لە نێوە سەرانی جیهاندا سوکو رسواو تەنها دەمێنێتەوە پلانی گلاو و چەکی دەستی ئەو کۆچەریانەیە کە زوو زوو هەرەشە لە ئەوروپا دەکات بە ملیۆن کۆچەری هزر ئسلامیان بۆ بنێرێت ئیتر لێرەەوە پلانی بیی یاخود دووهەمی ئەوروپا دەست پێدەکات بەڵام بە خواردنەوەی پەرداخە ژەهرەکە کەلەوەی سوکرات بەئازارترو کوشەندەترە چونکە مەرگی خۆیان هەزارەها بەخۆیانەو لوودەکات. ئەو کۆچەریانە کە لەسنوری یۆنانەوە دەخوازن بۆ ژیانێکی باشتر خۆیان بگەینە ئەوروپا بێگومانبن ترانسێتیان بەندەرکانی ئیتاڵیایە لە دەرگاکانی ئیتاڵیاوە دەچنە نێو شارەکانیتری ئەوروپاوە واتە هەرکەسێک لە یۆنانەوە بە شەپۆلی تورەی دەریاکاندا دەبیت لە پێش ئەوروپادا خۆیان بگەینە ئیتاڵیا نیجا هەر کەسێک بەخواست و پلانی خۆی دابەش دەبێت واتە ئیتاڵیا دەرگای چوونە ژوورەوە سەرەکی ئەو کۆچەریانە لەو لایشەوە لە سنورەکانی مەغریب و لیباو تونس ئەم کۆچەریە ئەفریقیانە خۆیان دەگەینە خاکی ئیسپانیا واتە ئیتاڵیاو ئسپانیا دەرگای سەرەکی چوونە ژوورەوە کۆچەرێکیان بۆ ژیانێکی خۆشتر و باشتر! ئێستاکە پرسیار ئەوەیە بۆ چی ئیتالیاو لەدوایشدا ئسپانیا زۆرترین پەتای کوشندەی کۆرۆنای تێدا بلاوبۆتەوە؟ هەر بۆئەوەی ترسێکی گەورە بخنە دڵی ئەو کۆچەریانەوە هاتنتان بۆ ئێرە تەنها مردن چاوەروانتان دەکات و کەسیش لیتان ناپرسێتەوە و خەمتان لیناخوات! واتە ئەوروپیکان خۆیانکردە قوربانی داهاتووی نەوەکانیان لە پێناوی ژیانێکی ئاسودەتر و ئارامی بۆیان ئەوەیان هەڵبژارد. ئێستاکە تورکیا دەستکردووە بە داخستنی سنورەکانی بە فرمانی ئەوروپا بەڵام ئیتر لەدوای ئەوەوە تورکیا کە هیچ ژمارەو تۆمارگەی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکرد و دەیگوت: زاناکانمان بە تیشی سێ چرکەی ئەو پەتایە لەناو دەبن بەڵام ئێستاکە لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر بە نەخۆشی کۆرۆنا تۆمارکرد بۆچی؟ چونکە ئەویش دەیەوێت لە باجی تەرخانکراوی بۆ چارەسەرکردن و قوربانێکان کۆرۆنا پارە وەرگرێت و بێ بەش نەبێت. بە گریمان هەموو کارەساتەکان بەسەر تورکیادا دەشکیتەوە ئێستاکە ئەوروپا بە هۆی پەتای کوشندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کۆچەریانەی راگرتووە لەگەل ئەم دۆخەیشدا کە هەر وڵاتێک لە یەکگرتووی ئەوروپا خەریکی داخستنی سنورەکانە لەهەمان کاتیشدا خەریکی سرکردنی هزرو بیرکردنەوەی فۆبیای کۆچەبەرانی ئسلامی و کۆرنایە! بە کورتی ئەوەی روویدا لە ئەوروپادا کارەستاتیك بوو کە دەبوایە روویبدایە ئەمرۆکە یاخود سبەی چونکە ئایندە دەبێت سمۆگەرکەن بۆ نەوەکانی داهاتوویان هەربۆیە گرنگ نیە ئەگەر خۆیشیان ببنە قوربانێکانی کۆرۆنا و ئیتر چاوەکانیان لێک نێنن! یاخود دەبێت بە توشبوونی سەران و ئەندام پەرلەمان و کەسە سیاسێکان هیچ گومانێک نەخەنە دڵی کەسەوە تاکو بلین ئەی بۆخۆیان توش نابن؟ تاکو پرسیارێک دروست نەبێت؟ هەر بەرئەوەیە خەڵکی ئەوروپا متمانەیەکی زۆریان بە خەڵک و سیاسێکانی خۆیان هەیە هەربۆیە پرسیارێک ئاوا دروست نابێت کە بڵێن ئەم چۆن روویدات؟

لە کۆتایدا دەڵێم: من فاڵچی نیم یاخود قاوە گرەوە تاکو قاوەیەک یاخود فاڵێکت بۆ بگرمەوە بڵێم ئیتیر ئەمەیە! ناء نەخێر تۆ ئازادیت بەڵکو من دەمەوێت گومانێک بخەمە دڵە بچوکە نەسرەوتەکەتەوە من هیچ وەلامێکت نادەمێ بەڵکو تەنها گومانێک لە لاتان جێبێڵم تاکو ژیان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بژین دەبێت هەوڵی ئەوەبدەین کە پرسیارکەیت! هەر وەک سینهۆ دەڵێت تاکو نەچوومە خانەی ژیانەوە تاکو ئەو ژنە دووگیانە پرسیاری لێنەکردم ئەمە بۆچی وایە؟ نەمزانی مرۆڤ دەبێت پرسیارکات تاکو تێبگات! ئەگیان وەڵامەکان وەک فنجای قاورگرەوەکانن.

هەر بۆ ئاگاداریتان تاکو ئەوکاتەی من بابەتەکان دەنوسم ماوم بەڵام کە لە بابەت کەوتم ئیتر منیش دەبمە گێرانەوە! ئەم ژیانە حیزەی ئێمە هەر هەمووی بەسەرهاتو گێرانەوە بووە وەک خەونێک وایە لەوە دەچێت مرۆڤی ئەم سەردەمە لە ئازاری مەرگ بەئاگا بن هەربۆیە هەر یەکەیانو ماسکێک بە دەمیانەوەیە تاکە ڕێگەری لە مەرگی خۆیان بکەن، تۆ تێدەگەیت کە چەن کارەسات و دڵ تەزێنە و پر لە خەم و تەماوییە کە مرۆڤ لە چاوەروانی مەرگی خۆیدا ئێشکگیری مەرگی خۆی بێت؟؟ کە مردن لە دەرگاکەی دایت هەرگیز پرسیارت لێناکات کوری کێیت؟ چونکە ئیشی ئەو مەرگە مەرگ!

تکا لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە ئەم پەتایە هێندە وا ئاسان نەیگرن چونکە لە کۆتایشدا ئەگەر نەتگوژی ئەوا دیوارێک لە نیوان خودی کەسەکاندا دروست دەکات کە هزرمان دوو لەت دەکات و یەکبوونمان لێ دووردەخاتەوە تکایا لە پێناوی نەوەکانتاندا خۆتان بکەن بە قوربانی نەک نەوەکانتان ، کورەکانتان، کچەکانتان بکەن قوربانی! مناڵەکانمان کە نەوەی داهاتوومانە دەمرن، دەکوژرێن هەر لەبەر بیروباورمان! دەبا بیروباورمان لە پێناوی نەوەکانماندا بکەینە قوربانی هەر وەک ئەوروپا کە قاپێک پر لە ژەهری خواردۆتەوە هەر لەبەر ئەوەی نەوەکانیان بە ئاسودیی بژین! هەر شاد بژین و دووربن لە پەتا.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام