پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای دەکات بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی گرێبەست بڕی ٢٥٠ هەزار دەفتەری لە کۆمپانیای روزنەفت وەرگرتووە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای دەکات كۆمپانیای رۆزنه‌فت 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاریداوه‌ به‌كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانی و گرێبه‌ستی نه‌وتی.

ئەو لە نوسینێکدا کە ورداکاری ئەو داوایەیە روز نەفتی ئاشکرا کردووە و دەشڵێت: كۆمپانیای نه‌وتی حكومه‌تی رووسی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌ راوێژكارێكی ده‌ره‌كی بۆ هاوكاریكردنی له‌ زامنكردنی مامه‌ڵه‌ و رێككه‌وتنی له‌ ناو كوردستانی عێراق، به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ په‌رده‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی دارایی كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ به‌هێزكردنی جێپێی مۆسكۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئەو قسانەی سۆران عومەر لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ دەزگای زانیاری ئاشکرای کرد کەسێک لە ناو پارتیو بنەماڵەی بارزانی بەرتیلێکی وەها گەورەی وەرگرتووە.

دەقی نوسینەکەی سۆران عومەر:

كۆمپانیای رۆزنه‌فت 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاریداوه‌ به‌كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانی و گرێبه‌ستی نه‌وتی!

ئه‌م بابه‌ته‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی مه‌ترسیداره‌ كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كارئاسانی بۆ ڕۆزنه‌فت له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار!

پێویسته‌ ڕای گشتی كوردستان و داواكاری گشتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و په‌رله‌مان به‌جدی له‌م بابه‌ته‌ به‌ده‌نگ بێن و ئاشكرا بكرێ كێیه‌ ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌رگرتووه‌؟ ئه‌مه‌ ڕه‌شوه‌و به‌رتیلێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ڕۆزنه‌فت كه‌له‌ قوت و داهاتی ئه‌م مله‌ته‌یه‌، تاڵانكردنی نه‌وت و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت و پاره‌و داهاته‌كه‌یدا گرتووه‌و چه‌ندین ساڵه‌ پێی بوون به‌ ملیاردێرو هه‌رێمیان توشی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ كردووه‌.

ئه‌مه‌ش پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌یه‌:
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن (جاك فارچی و جاڤیر بلاس) ه‌وه‌ له‌ بلۆمبێرگ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (٢٥٠ ملیۆن دۆلاره‌كه‌ به‌وردی له‌ به‌یاننامه‌ داراییه‌كانی كۆمپانیای (RN Middle East Pte Ltd)ی سه‌نگافوریدا هاتووه‌ كه‌ به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩. له‌ هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East)دا، كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت كرێكه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی “سه‌ركه‌وتن” دراوه‌ و قه‌باره‌كه‌شی په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ به‌های مامه‌ڵه‌كانی رۆزنه‌فت له‌ كوردستاندا)
كۆمپانیای نه‌وتی حكومه‌تی رووسی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌ راوێژكارێكی ده‌ره‌كی بۆ هاوكاریكردنی له‌ زامنكردنی مامه‌ڵه‌ و رێككه‌وتنی له‌ ناو كوردستانی عێراق، به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ په‌رده‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی دارایی كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ به‌هێزكردنی جێپێی مۆسكۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ په‌یوه‌ندیدار بووه‌ به‌و مامه‌ڵانه‌ی كه‌ رێیان خۆشكردووه‌ بۆ رۆزنه‌فت ببێته‌ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی زاڵ له‌ پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستاندا. له‌ پرۆسه‌كه‌دا، كۆمپانیاكه‌ رووسیای زیاتر په‌لكێش كردووه‌ بۆ نێو عێراق له‌وكاته‌ی سه‌رۆك ڤلادمیر پوتن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو پێگه‌ی كریملین توندوتۆڵ بكات له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر حسابی واشنتن.

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زۆر زیاده‌یه‌ به‌به‌راورد به‌ گرێبه‌ستی ستانداردی راوێژكاری دارایی. بۆ نمونه‌: به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای “كۆوه‌لیشن دیڤه‌لۆپمێنت”، ته‌واوی ئاڵوگۆڕی كرێی راوێژكاری ١٢ یه‌كه‌مین بانكی وه‌به‌رهێنی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقای باكور له‌ ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووه‌.
٢٥٠ ملیۆن دۆلاره‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا له‌لایه‌ن لقێكی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌وه‌ دراوه‌ له‌ سویسرا به‌ناوی “رۆزنه‌فت تره‌یدینگ” كه‌ هه‌مان ئه‌و لقه‌یه‌ مانگی رابردوو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند.

كرێیه‌كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرا كرا له‌ به‌یاننامه‌ داراییه‌كانی لقێكی سه‌نگافوری كه‌ له‌لایه‌ن رۆزنه‌فته‌وه‌ وه‌ك كۆمپانیایه‌كی مامه‌ڵه‌كاری دروستكراوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانی له‌ كوردستاندا، هه‌رچه‌نده‌ راوێژكاره‌كه‌ ناوی نه‌هاتووه‌.

رۆزنه‌فت رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان قابیلی وه‌ده‌ستخستنن له‌ هه‌ژماره‌ لكێندراوه‌كانی كۆمپانیای سه‌ره‌كی و هه‌روه‌ها لقه‌كانیشی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ “هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌ یاسایاییه‌كاندا، راپۆرته‌كان به‌ هه‌موو وردبینییه‌كی پێویستدا تێده‌په‌ڕن (له‌وانه‌، وردبینی بۆ ئه‌وه‌ی ئاخۆ زانیاری ته‌واوه‌تی دراوه‌ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ ته‌واوكراوه‌كان یان مامه‌ڵه‌كان هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ دۆخی بازاڕ و له‌ڕووی ئابوریشه‌وه‌ پراكتیكین)”.

وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌ لێدوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بدات.
رۆزنه‌فت پێشه‌كی سێ ملیار دۆلاری داوه‌ به‌ حكومه‌تی كوردستانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت له‌داهاتوودا له‌ ٢٠١٧ و ٢٠١٨، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا بودجه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌رێمه‌ یاخییه‌كه‌ی عێراق.
وه‌به‌رهێنانه‌كان رێك له‌و كاته‌دا بوو حكومه‌تی كوردی هه‌وڵێكی شكستخواردوویدا بۆ زامنكردنی سه‌ربه‌خۆی ته‌واو له‌ عێراق به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك له‌ ئه‌یلولی ٢٠١٧ كه‌ پێكدادانی خوڵقاند له‌گه‌ڵ به‌غداددا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردی هه‌وڵیده‌دا نه‌وته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه‌ بفرۆشێت، هه‌رێمه‌كه‌ بووه‌ سه‌رنج راكێشانی هه‌ندێك له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت. داهاته‌كانی نه‌وت مانای ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌رێمه‌كه‌ كه‌متر پشت ببه‌ستێت به‌ به‌غداد بۆ بودجه‌ و حكومه‌تی ناوه‌ندیش له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیدا مامه‌ڵه‌ فرۆشییه‌كان بلۆك بكات ئه‌مه‌ش به‌ تۆماركردنی داوای یاسایی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتیییه‌كان.

شوباتی ٢٠١٧ بوو كاتێك رۆزنه‌فت – كه‌ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ئیگۆر سه‌چینه‌ و هاوپه‌یمانێكی نزیكی پوتنه‌ – رازیبوو پاره‌ به‌پێشه‌كی بدات به‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت له‌ داهاتوودا. كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند گرێبه‌ستێكی ئیمزاكردووه‌ بۆ “رۆزنه‌فت تره‌یدینگ” تا نه‌وتی خاوی كوردی بكڕێت.
“ئه‌م رێككه‌وتنه‌ گوزارشته‌ له‌ ده‌ستپێكێكی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ رۆزنه‌فت و رێ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانتر له‌ هه‌موو كه‌رته‌كانی وزه‌دا”، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی كوردستان ئه‌وكات وای وت.

دواتر رۆزنه‌فت رازیبوو یه‌ك ملیار و ٨٠٠ ملیۆن له‌ سێ ملیاره‌كه‌ بگۆڕێت بۆ له‌سه‌دا ٪٦٠ی پشك له‌ بۆری نه‌وتدا كه‌ تاكه‌ رێگای هه‌رێمه‌كه‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت. پێشتر بلوومبێرگ له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد، به‌ پشت به‌ستن به‌ وته‌ی كه‌سێك كه‌ ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ بووه‌، كه‌ كۆمپانیا رووسیه‌كه‌ به‌نزیكه‌یی له‌سه‌دا ٪٢٠ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی بۆرییه‌ نه‌وتییه‌كاندا. به‌پێی وته‌ی كۆمپانیاكه‌، رۆزنه‌فت وه‌به‌رهێنانی له‌ پێنج ناوچه‌ی گه‌ڕاندا كردووه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ رازیبوون به‌ پلانێك بۆ بنیادنانی بۆرییه‌كی نوێی غاز.
په‌یوه‌ندی رۆزنه‌فت له‌ كوردستاندا له‌لایه‌ن “رۆزنه‌فت تره‌یدینگ”ه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی كراوه‌ كه‌ لقی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌یه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی. “رۆزنه‌فت تره‌یدینگ”- كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌ جنێفی سویسرایه‌ – له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی، دیدیه‌ر كاسمیرۆ، مانگی رابردوو سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌هۆی كاركردنیان له‌ پیشه‌سازی نه‌وتی فه‌نزوێلادا.
به‌مه‌رجی “سه‌ركه‌وتن” پاره‌كه‌ دراوه‌
٢٥٠ ملیۆن دۆلاره‌كه‌ به‌وردی له‌ به‌یاننامه‌ داراییه‌كانی كۆمپانیای (RN Middle East Pte Ltd)ی سه‌نگافوریدا هاتووه‌ كه‌ به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩. له‌ هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East)دا، كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت كرێكه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی “سه‌ركه‌وتن” دراوه‌ و قه‌باره‌كه‌شی په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ به‌های مامه‌ڵه‌كانی رۆزنه‌فت له‌ كوردستاندا.

به‌پێی هه‌ژماره‌كان، له‌ساڵی ٢٠١٧دا رۆزنه‌فت تره‌یدینگ “رێككه‌وتنێكی راوێژكاری ئیمزاكردووه‌ له‌گه‌ڵ راوێژكارێكی ده‌ره‌كی بۆ خزمه‌تگوزاری راوێژكاری په‌یوه‌ست به‌ رێككه‌وتنه‌كانی گروپی كۆمپانیاكانی رۆزنه‌فت و گرێبه‌سته‌ پشكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق”.
“كرێ راوێژكارییه‌كه‌ ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بووه‌ و به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن رۆزنه‌فت تره‌یدینگه‌وه‌ له‌ ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا دراوه‌. كرێ راوێژكاریه‌كه‌ كه‌ دراوه‌ به‌ راوێژاكاره‌ ده‌ره‌كییه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌های رێككه‌وتنی وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌سته‌ پشكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رفه‌ته‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر كراوه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌ركه‌وتن دراوه‌”.

 
كرێكه‌ له‌ هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East) بۆیه‌ هه‌بوو چونكه‌ له‌ ٢٠١٨ ئه‌م لقه‌ كرێكه‌ی داوه‌ته‌وه‌ به‌ رۆزنه‌فت تره‌یدینگ له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانیدا. له‌به‌رامبه‌ردا (RN Middle East) ٢٦٢ملیۆن دۆلاری له‌ پشكه‌ نوێكاندا ناردووه‌ بۆ كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، رۆزنه‌فت – پرۆژه‌ ده‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی رۆزنه‌فت به‌خششێكی ٢٦٥ ملیۆن دۆلاری په‌سه‌ند كرد بۆ لقی رۆزنه‌فت – پرۆژه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی رۆزنه‌فت له‌ ٢٠١٨ كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌جیا بڵاویكرده‌وه‌. روون نییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ كرێی راوێژكارییه‌كه‌ی “رۆزنه‌فت تره‌یدینگ” و رۆزنه‌فت باسی له‌م پرسه‌ نه‌كردووه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام