بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیاوە  بەدەیان سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبارە و بلیۆن کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمرۆ  بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا ورووسیاوە  لانیکەم  34 سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبارە و بلیۆن کوژراون ، ئەوە لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت ژمارەیەک سەربازی تریش بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەوە کوژراون .
ڕوانگەکە باسی لەوەش کردووە کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا ئێوارەی ئەمرۆ جارێکی تر پێشرەویان کردووە و کۆنتڕۆڵى ناوچەکانى عەلووبە و قەوفەقین لە چیای زاویە کردوە، هەروەها زەققوم لە دەشتی غاب لە گوندەواری باکووری رۆژئاوای حەماشیان کۆنترۆڵکردوەتەوە بەوەش لەدووری 17 کیلۆمەتر لە شاری جسر ئەلشغوور نزیکبوونەتەوە.
هاوکات هێزەکانی ڕژیمی سوریا بۆردوومانێکی چڕی ناوچەکانی دەشتی ئەلغاب و جسر ئەشغوور و گوندەکانی چیای زاویە دەکەن .

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا دەزگاکانی راگەیاندنی سەر بە تورکیا و هێزە بەرهەڵستکارەکانی سوریا بلآويانكردةوة كة دوای بۆردوومانێکی چڕی تۆپخانەکانی تورکیا توانیویانە دەست بەسەر شاری ستراتیژی سەراقیبدا بگرن و جارێکی تر رێگای ستراتیژی حەلەب –دیمەشق کۆنترۆڵ بکەنەوە .

وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام