ئەمرۆ پێنجشەمە کۆمپانیای فەیسبوکی ئەمریکی گەورەترین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی هەڵوەشاندەوە، بەهۆت مەترسی بڵاوی بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پەرەپێدەرانی بواری وێب و ئاپ و هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا لە شاری سلیکۆن ڤالێ کۆدەبنەوە

کۆنفرانسی پەرەپێدەری کۆمپانیای فەیسبوک ناسراو بە کۆنفرانسی F8، گەورەترین کۆنفراسی ساڵانەی فەیسبوکە و تیادا پەرەپێدەرانی بواری وێب و ئاپ و هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا لە شاری سلیکۆن ڤالێ کۆدەبنەوە.

کۆنستانتینۆس، پاپامیلیتادس، بەڕێوەبەری فەیسبوک بۆ پلاتفۆرمی پەرەپێدەران و پرۆگرامەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بڕیارێکی دژوارە بۆ ئێمە، بۆنەیەکی گەورە و گرنگی وەک کۆنفرانسی F8 هەڵدەوەشێنینەوە”.

” بەڵام بۆ ئێمە سەلامەتی و تەندروستی پەرەپێدەرە هاوبەشەکانمان، کارمەندان و کەسانی هاریکاری کۆنفرانسەکە گرنگترە” پاپامیلیتادس لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وای نوسیوە.

کۆنفرانسی F8 ساڵانە لە رێکەوتی 5-6 ی ئایاردا رێکدەخرێت، ساڵی رابردو زیاتر لە پێنج هەزار پەرەپێدەر و پرۆگرامساز و داهێنەری دیجیتاڵی بەشداریان تیادا کرد.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام