“بارەگای بارزانی”مێژویەکی دێرینی ھەیە، داھێنانی مەلا مستەفاو بنەماڵەکەیەتی لە شۆرشە چەتەگەریەکەی ئەیلولدا، ئەم بارەگایە ھاتە بوون و خاوەنی هەموو بڕیارەکان بوو.

بوونی”بارەگای بارزانی” سەرکردایەتی پارتی ئەوکاتەی پوچەڵکردەوە، ئەوانە ھیچ نەبوون، ئەوەی خاوەنی قسەو بریارەکان بوو بارەگای بارزانی بوو، بارەگاکەیش خودی مەلا مستەفا بوو، واتە تەواوی جوڵەکان لەدەستی خۆیدا کۆکرابوەوە، ئاشبەتاڵەکەیش بە بریاری خودی مەلا مستەفا بوو.

ھەرچەندە ئێستا سەردەمەکە گۆراوە بەڵام ئەقڵی بنەماڵەی بارزانی رێژەی نەگۆرە و سەد ساڵیتر وەچەیان بێتە دنیا وەک مەلا مستەفا بیرەکاتەوە، ئێستا مێژوو دوبارە دەبێتەوەو تەنھا ناوەکان گۆراون ،”بارەگای بارزانی مستەفا” نەماوەو بۆتە “بارەگای بارزانی مەسعود”.

دوای چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ مەسعود بارزانی، ئاقیبەت ئەو پۆستەی نەما، ئەو گەیشتە ئەو بڕوایەی ناتوانێ تا دەمرێت لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، دوای ئەوەی پۆستەکەی نەماو بوو بە هی برازاکەی هەمان بارەگای باوکی “بارەگای بارزانی” زیندوو کردەوە، ئەمەیش واتە لوتکەی بڕیارەکانی باشورو هەوڵی نەزۆکانەی بە مەرجەع بوونی مەسعود بارزانی وەک باوکی.

کردنەوەی”بارەگای بارزانی” واتاکەی ئەوەیە کە سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت وپەرلەمان سێ دەزگای بێکارو ڕۆتینن وتەنها ناوە، ئەمانە ناتوانن یەک بڕیار بدەن ئەگەر”مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم بارەگایە ڕازی نەبێت و واژۆی نەکات.

هەر لێرەوەو لە ڕوانگەی ئەقڵیەتی بنەماڵەی بارزانی و بارەگاکەیانەوە یەکێتی و گۆڕان و حیزبەکانی تر هیچ نین و لوتکەی هەڕەمەکە خودی مەسعودەو هەر بریارێکی گەورە ئەونەیدا هیچ لایەنێک ناتوانێت بیدات.

بەم پێیە”بارەگای بارزانی” واتە خەونی بوونی مەسعود بارزانی بە لوتکەی دەسەڵاتی باشوری کوردستان و لەسەرو حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانیشەوەیە.

وەک دەبینن لە کێشەکانی بەغداو ئەوەی”محەمەد عەلاوی” بۆ کابینە نوێیەکەی ڕاسپێراوە، یەکەم هەنگاوی گفتوگۆ لەبەینی عەلاوی و هەرێمدا لە”بارەگای بارزانی”وە دەست پێدەکات، ئەونێچیرەڤان رادەسپێرێت.

کاتێک عەلاوی ڕێگرە لەوەی کەسانی حیزبی ببنە خاوەن پۆست وئەو خەڵکی مەدەنی و ناحیزبی وسەربەخۆو بەتوانای دەوێت، بنەماڵەی بارزانی و بارەگاکەیان وەک زۆربەی حیزب و گروپە مافیاکانی شیعەو سونە دژە،بەم حاڵەوە عەلاوی هیچی بۆ ناکرێت، چونکە زەمینەی عێراق زەمینەیەکە بەدەست کۆمەڵێ گروپ و حیزبی مافیای جیاجیاوە لە شیعەو سونەوکورد.

بنەماڵەی بارزانی هەرکاتێک دەسەلاتیان لەبەغدا کەم بێتەوە، کێرفی کوردایەتیان دەچێتە سەرەوە، ئەگەر کوردێکی ناحیزبی، پاک،هوشیار، بەرژەوەندی گەلی باشور لە سەرو هەموو شتێکەوە دابنێت، ئەگەر پیاوی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی نەبێت ئەوان دژی دەبن، ئەوان ئەمانە بە ” تەها محێدین مەعروف” دەبینن، هەرچەندە مێژوو شاهیدە “تەها محێدین مەعروف” هەموو تەمەنی هێندەی یەک کاتژمێری مەسعود بارزانی نە خیانەتی لە کوردو نیشتیمانەکەی کردوە، نە دزی و جەردەیی کردوەو نە دەستیشی بە خوێنی ڕۆڵەی کورد سور بووە.

لە ڕوانگەی ئەمانەوە ئەگەرهوشیار زێباریەکان ببنە خاوەنی پۆست لە بەغدا ئیتر ئەوە “کوردە، کوردایەتیە، نیشتیمانییە” ئەگەرپاکترین کەس بێت و پیاوی بنەماڵەی بارزانی نەبێت ئەوان قبوڵ ناکەن و دەیکەنە دژە کوردو خائین و تەها محێدینەکان.

هەر ئەمەیشە لۆتیەکی وەک”مەسعود حەیدەر”، کە چەشنی سەگ لە دانهاخ لە من دەپارایەوە تا پشتیوانی بکەم و دەیووت” بەس پشتیوانیم کەن، خۆم دەزانم کە چومە بەغدا چی دەکەم لە بنەماڵەی بارزانی” ئێستایش دڕترین سەگی بەردەرگای مەسعود بارزانی وەک ئەو ناحەپێت و پێی وایە مەرجەع مەسعودەو ئەوەی لەو هێڵە خائینە دەرچوو ئیتر خائینەو نیشتیمان فرۆش.

“ئیجماعی کوردی”ە کەی مەسعود حەیدەرەکان واتە تەسپیتکردنی بڕیارەکان و بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی، ئێستا ئیتر مەسعود بارزانی لەگەڵ عەلاوی ڕێناکەوێت تا پیاوەکانی خۆی نەکاتە خاوەن پۆست، هەتا زۆرترین پۆست و پارە بۆ خۆیان نەبێت، هەتا ئەگەر ئەوپیاوانە لە ناو یەکێتی و گۆرانیشدا بن، دەبێت لەوکەسانە بێت کە پیاوی بنەماڵەی بارزانین و بە ڕوکەش گۆڕان و یەکێتین و مەسعودیان پێ مەرجەعە.

لێرەدا باسی یەکێتی وگۆران ناکەم، چونکە هیچ نین.

ئارام ئەحمەد
27/02/2020

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام