تۆ درۆ بکە، نواندن بکە، ڕۆڵی جۆکەر ببینە، ھەمیشە وەک یاریزانێکی سێرک یاری لە سەر تەنافە بەرزەکان بکە.
تۆ بە زمان و ئاماژە و وشە تازە و نامۆکان لەگەڵ چوار دەور ئاخافتن بکە، تۆ بەرتەقا و ئەڵەنگاری و ھتد بخە ناو ڕستەکانت، بۆ ئەوەی بڵێن گرنگی.
تۆ عەرەب و تورک و فارست لا بەرزە لە کورد، ئەمڕۆ لات پارە ھەموو شتە، سبەینێ چڵکی دەستە، ئەمڕۆ کۆماریی و سبەی پادشایی و دوو سبەی دیموکراسی،   ئەمڕۆ غەمت لا کولتوورە و سبەی شادی.
کۆمەڵێک ھەن نەک بیریان ڕۆشن نییە، بەڵکو ئەو زەڕە ڕۆشناییەشمان لێ ئەبڕن کە بە میراتی بۆمان ماوەتەوە.
ئاخر ناھەقی سەعدی و حافڤ ، نالی و مەحوی  نییە، کە بە ئاشکرا ھیچییان نەئەووت لە ناو میللەتەکانیاندا.
دەسەڵاتی بێ ڕەنگ میللەتی بێ ڕەنگ دروست ئەکات. دوێنی دنیاتان لێ کردینە ھەرا کە وڵاتمان ئەوێت، ئەمڕۆ زۆر بێ شەرمانە پەشیمانن و بە تێستێکی خەڵکی لەقەڵەم ئەدەن.
چ دۆخێکە ئەو  دنیا و دین و دەوارەی ئێوە بەڕێوەی ئەبەن، نە دین ما و نە دنیا و نە دەوار.
چ وڵاتێکە بە زەنگینی دڵت بە وڵات خۆش نەبێت و بە ھەژاری غەریبت لا پادشایی بێت.
مرۆڤی باڵا و تەندروست لە دۆخی تەندروستدا دروست  ئەبێت، نەک لای فەرمانڕەوایانی گێل لار و شکەستخواردوو.
نمونەیەکی جوانمان پیشان بدەن بانمونەیەکی جوانتان پێشکەش بکەین و ھیچی تر.
کۆن بوو باسی سەرچاوەی کانی و ئاوەکەی.
مانگە شەو لە ئێوارەوە دیارە.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام