هاوسەرۆكییەی یەكێتی وەك هاوسەرۆكیەتیەكەی هە دە پە و پ ك ك نییە بەلكو دوو شتی زۆر لێك جیاوازن. ئەمەی یەكێتی بۆ پێكەوە ژیانی سەرە گەرمەكانە، ئەو ڕكابەرانەی سەرانی حیزبێك كەسیان ئەوی تری قبول نییە وەك كەسی یەكەم لە هەڕەمی بنیادی سەرکردایەتی حیزبەكەیان و کەسیان ئیعتراف بە بەوی تر ناكات لەو دەسەڵاتداریەتیەی پێویستە یەكیان نۆێنەرایەتی بكەن. ئەم هاوسەرۆكییە بۆ پێكەوە ژیانی دوو كەسی ڕكابەرە لەسەر سەركردایەتی و پلەی یەكەم لەناو یەك قەوارەدا و تەنازول نەكردنی هیچ یەكێكیانە بۆ ئەوی تر. ئەمە دەرەنجامی عەقلیەتێكی دواكەوتو و نالێكبورەدەیە، وە هەروها رکابەرییە لەسەر ئەو بەرژەوەندییە مادییانەی ئەو پۆستە لەگەڵ خۆی بە کەسی یەکەمی دەبەخشێ لە دنیای سیاسەتی حیزبایەتی ئەم رۆژهەڵاتە دواکەوتوە لەعینە. ئەم هاوسەرۆكییە دابەشكردنی دەسەڵات و بەرژەوەندییە لە نێوان چەند ڕكابەر بۆ هەمان پۆست و قبولنەكردنی ئەوی ترە وەك سەركردەی حیزب.
‎هەرچی هاوسەرۆكی هە دە پە و پ ك ك یە لە چەمكێكی ئایدیۆلۆچیەوە سەرچاوەی گرتوە كە ئیعتراف بە یەكسانی و بەرابەی جێندەری نێر و مێ دەكات و هەوڵدەدات هاوسەنگ و هاوبەشیان بكات لە بەرپرسیارەتی، بەڕێوەبردنی جمگەكانی دەسەڵاتی سیاسی و بەرپرسیارەتی هەردوو جێندەر بە هەمان ڕێژە لە ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە و نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی. بە واتایەكی تر بەهێزكردنی ژن لە ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پایەداركردنیەتی بە هەمان ڕێژەی پیاو بۆ نەهێشتنی چەوساندنەوەی ڕەگەزیی بەرانبەر بە ژنان و یەكسانكردنیان لەگەڵ پیاو.. ئەو دوو چەمكە بەراورد ناكرێن لە جەوهەردا. هاوسەرۆكی ناو یەكێتی بۆ پێكەوە ژیانی كەسانێكی بەرژەوەندخوازی خاوەن بەرژەوەندی دژ بەیەکترن و لەسەر ئەم بنەمایەش کەسیان ئەوی تری قبوڵی نییە وەك بەرپرسی خۆی لە هەڕەمی بنیاتی سەركردایەتی حیزبەكەیان. هاوسەرۆكیەكەی تر بۆ دابین كردنی یەكسانییە لە نێوان هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ و زامنكردنی بەهێزكردنی ژن و دابینکردنی هاوسەنگییە ڵە كۆمەڵگە و سڕینەوەی ئاسەوارەی ئەو چەوسانەوە مێژوییە ڕەگەزیەی ژن دوچار بوە، وە هەروها بۆ زەمانەتكردنی یەكسانیانە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام