بەهۆی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر پارێزگاری نەجەف رایدەگەیەنێت تا ئێٍستا 117 كوژراو بریندار لە شارەكە هەیە و دەڵێت دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە. 

لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف، لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: دۆخی نەجەف لەدەست دەرچووە و داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەم بۆ هێوركردنەوەی دۆخی شارەكە سەردانی نەجەف بكات، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویداوە لە ڕژانی خوێن و هەڵگرتنی چەك و پرۆسەكانی سووتاندن و ڕفاندن جێگەی داخە.

ناوبراو ئەوەشی وتووە: ئەو برایانەی پاراستنی خۆپێشاندەران و دەركردنی خزێنراوانیان گرتە ئەستۆ، بە چەك ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بەهۆیەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 117 كەس كوژران و برینداربوون، دۆخی پارێزگاكە لەژێر كۆنتڕۆڵ دەردەچێت و پێویستە بەپەلە حكومەت بێتە سەر هێڵ.

ئەمڕۆ لە پارێزگای نەجەف، بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر، هەشت كەس كوژراون و ئاڵۆزییەكانیش هەتا ئێستا بەردەوامە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام