ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ژیانی له‌چین وه‌ستاندووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه‌ و پێده‌چێت چین له‌سه‌ر سه‌كۆی گه‌وره‌ زلهێزه‌كانی ئابووریی جیهان دوركه‌وێته‌وه‌.

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئێستا ژیان له‌زۆرێك له‌شاره‌كانی چین په‌كیكه‌وتووه‌، زۆرێك له‌ چێشتخانه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵكی چین دابینده‌كه‌ن داخراوه‌، به‌وه‌ش 1.3 ملیار خه‌ڵكی چینی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ژێر زه‌بری ژیانێكی زۆره‌ملێدا ده‌ژین.

ئابووریی چین دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری و هاوكات بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیشه‌ بۆ ئابووریی جیهان، به‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان له‌جیهان داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆرۆنا به‌ته‌نیا ژیان له‌ خه‌ڵكی چینی ناستێنێته‌وه‌، به‌ڵكو لاشه‌ی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ داده‌ڕزێنێت، چونكه‌ له‌ئێستادا زۆرێك له‌هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ چین ڕاگرتووه‌، زۆرێك له‌كارگه‌كان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ داخراون.

ڕێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر به‌ به‌كۆرۆنا نه‌گیرێت، ئه‌وا ئێستا كه‌ 300 كه‌سی كوشتووه‌، تا گیان له‌ده‌ستدانی 14 هه‌زار كه‌س ده‌ڕوات.

چین بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت 174 ملیار دۆلار خه‌رجبكات، ئه‌وه‌ش ده‌بێت گورزێكی كاریگه‌ر بۆ ئابووریی ئه‌و وڵاته‌.

چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌

كۆرۆنا ئێستا پرسێكی جیهانییه‌، وڵاتان به‌هۆیه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یاندنی باری نائاسیی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی.

كۆرۆنا چه‌ند لایه‌نێكی شاراوه‌ی هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ “بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر ده‌توانێت له‌ ژینگه‌یه‌كی وشك بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆرۆنا سێ ڕۆژ توانای مانه‌وه‌ی له‌ ژینگه‌ی شێداردا هه‌یه‌، هاوكات ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمیی زۆر به‌رزدا له‌ناوده‌چێت”.

زانایان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، تا ئێستا ئه‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ كۆرۆنا له‌ڕێگه‌ی سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ یاخود نا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام