کۆشکی سپی ئەمریکا، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە نوێکەی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵاتە، بە پاساوی” درکاندنی زانیاری هەستیار”.

 کۆشکی سپی داوا لە بۆلتن دەکات کتێبەکەی چاپ نەکات هەتا پێداچونەوە بە کتێبەکەیدا نەکات و زانیاریە هەستیارەکان نەسرێتەوە

لەنامەیەکدا کە ئاراستەی چەک کوپەر، پارێزەری تایبەتی بۆڵتن کراوە، کۆشکی سپی داوا لە بۆلتن دەکات کتێبەکەی چاپ نەکات هەتا پێداچونەوە بە کتێبەکەیدا نەکات و زانیاریە هەستیارەکان نەسرێتەوە.

 

بەگوێرەی ئەو نامەیە کۆشکی سپی، ئەو زانیاریانەی بۆلتن لە کتێبەکەیدا باسی کردوە زانیاری نهێنین و بڵاوکردنەوەیان زیان بە ئاسایشی ناوخۆی و سیاسەتەکانی دەرەوەی واشنتن دەگەیەنێت.

 

لایخۆشیەوە چەک کوپەر، پاساوەکەی کۆشکی سپی بە بێ بنەما لەقەڵەمدەدات و  دەڵێت” ئێمە پێمان وانیە ئەو زانیاریانە نهێنی بن و زیان بە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بگەیەنێت”.

بۆلتن لە کتێبەکەیدا کە ناوی” ئەو ژورەی تیایدا رویدا” بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، ترەمپ لە 2019 دا [کە ئەو کات هێشتا وەک راوێژکار لە پۆستەکەیدا بو] داوای لێکردوە هاریکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا رەوانە نەکات، هەتا ئەو کاتەی زانیاری نهێنی لەسەر جۆ بایدن-ی رکابەری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوی ئەمریکا نەدەن بەدەستەوە، کە ناوبراو لەو ولاتە کۆمپانیای هەیە.

بەوەش ترەمپ بەبەکار‌هێنانی دەسەڵاتەکانی بۆ مەرام و خواستی کەسی تۆمەتبار دەبێت، ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمریکاش، ئەو هەوڵەی ترەمپ بە خواستی کەسی ناوزەند ناکات و دەڵێت” لەپێناو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا لە ئۆکتانیا ئەو هەوڵانەی داوە”.

دوێنێ دوای درکاندنی ئەو زانیاریە هەستیارانە لە کتێبەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر  بۆڵتن و وتی” گوێم لە ئامۆژگاریەکانی ئەو بگرتایە ئێستا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا دەبوین”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام