ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا دەنگ لەسەر ناردنی بەندەکانی بە “فەرمی تاوانبارکردنی سەرۆک” دژ بە دۆناڵد تره‌مپ بۆ سیناتی ئەمەریکا ده‌دات تاوه‌كو دانیشتی تایبەتی له‌باره‌به‌وه‌ ئه‌نجامبدات.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ مانگی ڕابوردوو به‌رێوه‌چوو ەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی تۆمه‌تبار كرد، بەڵام سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی ناردنی دۆسێکەی بۆ سینات دواخست، لە کاتێکدا دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵیان دەدا ڕێبەرانی سینات رازیی بکەن بەوەی ڕیگە بدەن شایەتخاڵە نوێیەکان گەواهی بدەن.

به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئەو پرسه‌ هێشتا چارەسەر نەکراوە، مچ مکانەڵ، سه‌رۆكی زۆرینەی سینات بیرۆکەی بانگکردنی شایەتحاڵەکانی ڕەتکردۆتەوە و دەڵێت، پاش دانیشتنەکە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت.

مکانەڵ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، “ئێمە لە کاتێکی گونجاودا لە میانەی دانیشتنەکانی سینات بڕیار لەسەر شایەتحاڵەکان دەدەین. هەردوولا دەیانەوێت ئەو شایەتحاڵانە بانگبکەن کە خۆیان دەیانەوێت گوێبیستیان بن”.

ڕەخنەشی لە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گرت و گوتی ئەوان ناتوانن مشتومڕلەسەر ئەوە بکەن کە دۆسێی ئیمپیچکردنەکە بەهێز بوو.

نانسی پیلۆسیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئەگەر سینات دانیشتنەکان بەبێ بانگهێشتکردنی شایەتحاڵەکان دەستپێبکات، ئەمەریکاییەکان بە ڕوونی داپۆشینی دۆسێکە بە بڕیاری سیاسی دەبینن”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام