یاریدەدەری پێشوی سەرۆکی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ کاتێک خامنەی هێندەی ئێستا لەژێر فشاردا نەبوە، کاتی گۆڕینی رژێمی ئێران نزیکە.

جۆن بۆڵتن، یاریدەدەری پێشوی سەرۆکی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “هیچ کات هێندەی ئێستا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەژێر فشاردا نەبوە، کاتی گۆڕینی رژێمی ئێران نزیکە گەلی ئێرانیش بەباشی ئەو راستییە دەبینن”.

هاوکات ئەوەشی راگەیاند، “پێویستە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و فڕەنسا هەوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئێراندا نەدەن، کە نوێنەری رەوا لە گەلی ئێران نین”.

ئێوارەی دوێنێ شەممە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ئێران بە دژی خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکەی رێکەوتی 9 ی ئەم مانگە لەلایەن ئێرانەوە، دروشمی” هەڵەت کرد، ناماقوڵیت کرد”یان بەرزکردوە وەک دژایەتیەک بۆ بەیاننامەی ولاتەکەیان کە دوای دو رۆژ لە نکوڵی کردن لە راستی روداوەکە سەرەنجام ئەمرۆ وتی” بە هەڵە بوە”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێکی تر خۆپیشاندەران جادە و شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەیان تەنی و لەڕێگەی دروشمەکانیانەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەکەن.

یەکێکى لەدروشمەکانی خۆپیشاندانی ئەمجارەی تاران کە لەسەر بانەری گەورە نوسراوە، ” داوای لێبوردن بکەن و بڕۆن.

پێشتریش تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى، ” بۆ گه‌لى بوێرو چه‌وساوه‌ى ئێران، من له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونمه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پشتیوانى ئێوه‌م كردوه‌ و ئیداره‌كه‌شم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیتان”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام