بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز جارێکی تر خۆپیشاندان لە شاری تاران و لە دەرەوەی زانکۆی شارەکە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردەوە.
بەپێی هەواڵکەی رۆیتەرز هێزەکانی پاسداران هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەران کردوووە کە بەتوندی سەرکوتیان دەکەن، هەر لەو بوارەدا عەلی شیرازی نوێنەری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی لە سووپای قودس خۆپیشاندەرانی بە” پاشکۆی ئەمەریکاو ئیسرائیل ناوزەد کرد”.

ئەمڕۆ دووەم رۆژە لە چەند جێگایەکی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانە، ئەوەش پاش خستنەخوارەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە دێت لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە کە ١٧٦ هاوڵاتی تێدا کوژران.
شەوی رابردووش خۆپیشاندانی قوتابیان لەبەردەم زانکۆی گەورەی ” ئەمیر کەبیر” لە تاران روویدا کە نزیکەی ١٠٠٠ کەس بەشداری تێداکرد.
ئەو رووداوانە لە کاتێکدایە کە هێزیێکی گەورەی ئەمنی و سەربازی بە تاران و وسەرجەم شارە هگەورەکاندا بڵاوبوونەوەتەوە بۆ سەرکوتکردنی هەموو جموجوڵێک کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام