سەرەتا ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە” لە کۆبونەوەی8/1/2020 ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی ئەندامەکانی کە پێکهاتوون لە “پارتی، یەکیتی، گۆڕان، سۆسیالیست، تورکمان ومەسیحی” پرۆژە یاسایی بەناو چاکسازیان پەسەند کردوەو هەمویان ڕەزامەند بوون کە خانە نشینی پلە باڵاکان بەو شیوەیەی لێبێت کە ئێستا لە پرۆژە یاساکەدا هەیە”.

ئەمەیش ماناکەی ئەوەیە کە ئەو” دز” خانەیەی ناوی پەرلەمانە تێیدەپەڕێنێت، ئیتر پێویست بە هاژو هوژی فڵانە سەرۆک لیست و فلانە ئەندام پەرلەمان ناکات، بچوکترین گومانم نیە هەموویان”ئەندام پەڕلەمانەکان” ئاواتیانە کە ئەم پرۆژەیە ئاوا تەسپیت بێت ولەبەری ئەم خانە نشینیە بۆ هەتا هەتایە بخۆن، ئاخر ئەقڵتان بێت، کابرا بۆیە بۆتە ئەندام پەرلەمان تا گیرفانی پڕ بکات، ئاخوڕەکەی فول بێت، ئیتر تۆ چاوەڕوانی کاری چاکەی لێدەکەیت، خۆت گەلحۆیت خەتای ئەوان نییە.

ئادەی کێ ڕێگری بکات؟ فراکسیۆنەکەی گۆڕان وعلی حەمە ساڵح؟😉 کە نەک خۆیان گۆرانیش بەربوکی ئەم بەناو چاکسازییەی بنەماڵەی بارزانییە؟ یەکێتی و ڕێوازەکەی تاقمەکەی دەباشان کە سی ساڵە تاڵانچین؟ یان شادی نەوزادو سیروان بابانەکەی لای شاسوار هاهاهااه🙃

ئەوە من پەتی بیرم قرچۆکە ڕابوون مەعروفەکە چی بەسەرهات لەبەغدا؟ پێشتر زوو زوو خۆی خوێناوی دەکرد، ئەوە ماوە؟ ئەی سەرکەوتی دادەشەمسە؟ ئەی میلەتی داماوە؟!!!!!

بابە ئێوە خۆتان بوونەتە کۆیلەی کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی و کۆمپانیا بچكۆلەکانیترو هێشتا بە نیازی چین؟ کۆمپانیا بۆ پارە پەیاکردنە ئێوە ئەتانەوێ ژیانتان خۆش بکات؟!

جا ئەوە هەژبەسەرکانی گۆران “نامەکەی نەوشیروان مستەفا” یان بڵاوکردۆتەوە، وەک زۆر مهیم بێت هاهاها، کە کاتی خۆی ناردی بۆ فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان، ئیتر بیر ناکەنەوە کورە خۆی مابوو، 49 ملیۆنەکەیان وەرگرتو خواردیان، خۆی مابوو ڕێباز حەملان ودەرباز دزیان بۆ گردەکە دەکرد، وحەمەحاجی و مەسعود حەیدەرو علی کاریان بۆ پارتی دەکرد،نەتیجەی گردەکەو کارگەو بازارو سامانەکەی گۆڕانیشمان بینی چوە گیرفانی کێ…هەر ئاقڵ نەبوون؟

بڕۆن نامەکەی بخەنە ناو پەرداخێ ئاو،سێ ژەمە تۆزێکی لێبخۆنەوە بەڵکو خوا تۆزێ ئەقڵتان بداتێ هاهااهاه.😃

بابە وازلەم قسەو باسانە بێین سی دانە ساڵە پارتی و یەکێتی و دوایش گۆڕان پێتان ڕادەبوێرن،وەڵاهی خەڵکینە تاوانی ئەوان نییە،خۆتان داماوون.

ئەگەر دەتوانن میز بکەن بە ڕوخساری دانە بە دانەی ئەندام پەرلەمانەکانداو،دانە بە دانەی وەزیرەکان تا دەگاتە ڕوخساری چەپەڵی مەسعودو نێچیرو مەسرورو قەپات تاڵەبانی و سەرانی یەکێتی و گۆڕانی گردەکەدا.

ئەگەر نا،دەمتان قەپات کەن.

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام