ئێران بە شێوەیەكی فەرمی سەرجەم گەشتەكانی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا هەڵپەسارد فرۆكەخانەی تارانیش داوا دەكات ئەوانەی گەشت دەكەن پێشتر ئاگاداریان بكەنەوە.

هێڵی ئاسمانی ئێران رایگەیاند، لەئەمڕۆ شەممەوە تاكاتێكی نادیار سەرجەم گەشتەكان وڵاتەكەی بەرەو ئەورپا رادەگیرێن، هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی تاران رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی چاوەڕێی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن پێش ئەوەی سەردانی فڕۆكەخانە بكەن، با پەیوەندی بكەن و پرسیار لە بارەی گەشتەكانیان بكەن.

ئەوەش دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ ئێران بەفەرمی رایگەیاند فرۆكە ئۆكرانیەكە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە موشەك خراوەتە خوارەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام