میدیایەکی گەورەو ناسراوی ئەمەریکی، فۆکس نیوز، بڵاویکردەوە کە لەکاتی ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکەدا بۆ سەر کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی قاسمی سلێمانی، هێزێکی تایبەتی ئەمەریکی لە نزیکی رووداوەکەبوون بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەکە.
فوکس نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە، ئەو هێزە تایبەتەی ئەمەریکا کەمتر لە کیلۆمەترێک دووربوون لە شوێنی رووداوەکەوەو، لە دوای چەند خولەکێکدا گەیشتوونەتە شوێنی هێرشەکەو هەڵسەنگاندنیان بۆ پرۆسەکە کردووەو دڵنیابوون لە کوشتنی قاسم سلێمانی و دواتر وێنەی رووداوەکەیان گرووە.
ئەو میدیایە چەند وێنەیەکی تایبەتی لەسەرچاوەیەکی حکومەتەوە دەستکەوتووە، یەکێکیان وێنەی ئۆتۆمبیلێکە گڕدەگرێت کە ئۆتۆمبیلەکەی قاسمی سلێمانی یە، وێنەیەکی دیش وێنەی جەستەکەیە، بەڵام وێنەکە لەبەر پارچە پارچەبوونی جەستەی کوژراوەکان وێنەکان بە شێوێنراوی بڵاوکرانەوە.

ئەو هێزە تەرمەکەی سلێمانی دووردەخەنەوەو ئاگرەکە دەکوژێنننەوە، تا پێناسەکەی دیاری بکەن، دواتیرش وێنەیان گرتووەو ئەو شتانەشیان پاراستووە بە پارەکان و دەمانچەو کڵاشینکۆفەکەشیەوە.
لەوپشکنینەی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامیان داوە هیچ ئامێرێکی ئەلکترۆنیان نەدۆزیوەتەوە، چونکە ئاگرەکە ئەوەندە بەهێزبووە هیچ ئاسەوارێکی مۆبایل و ئامێری ئەلکترۆنی نەهێشتۆتەوە.

بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەم لە هێرشێکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی ئەمەریکا قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس و مەهدی موهەندیس و ٨ کەسی هاوەڵی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام