لەماوەی  ڕابردوودا  و دوای  هەبوونی  گرژی و  ئاڵۆزیەکانی بەغداد  و  هەبوونی  خۆپیشاندانەکان  لەماوەی  درێژەی خۆپیشاندانەکان  و  گۆڕینی  ئاڕاستەی  بەشێک لە خۆپیشاندەران بۆ لای باڵیۆزخانەی  ئەمریکا   ئەمە کاردانەوەی  جیاوازی لێکەوتەوە  و  بەو هۆیەوە  گرژی  زۆر  کەوتە  نێوان  ئەمریکا و ئێران و بووە هۆی کوژرانی  قاسم سولەیمانی   و  لەبەرامبەر ئەوەدا  ئێران  بەرپەرچی  ئەمریکای   دایەوە  و چەندین  مووشەک  ئاڕاستەی  ناوچەی  عەین ئەسەد  و  بنکەسەربازیەکانی ئەمریکای  لە هەولێر کرد.
ئەم  ڕوو داو پێشهاتە  گەورەیە  لێک دانەوە  و بۆچوونی  زۆر لێ کەوتەوە  ئەوەی کە گرنگە  لێرەدا  بە پێویستی  ئەزانم بیڵێم ئەوەیە   هەر یەکێک  لە ئێمە یاخود کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  یاخود لە شۆسیال میدیا ئەکرێ ڕۆڵێکی جوان و ئیجابیمان هەبێت بۆ پاراستنی یەک ڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان.
چونکە لە ئێستادا یەکڕیزی لایەنە کوردیەکان لە هەموشتێ گرنگ ترە و ئەرکی هەموو مانە کە زۆر بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ دۆخی لەو شێوەیەدا بکرێت بۆ ئەوەی کوردستان دوور بێت لە شەڕ و پشێوی ،
هەروەهــا ناسەقامگیری و لێک ترازانی نێوماڵی کورد ڕێ خۆش ئەکات بۆ بێگانە و هێزی شەڕانگێز و گرووپی داعش و هاوشێوەکانی،
ئەوەی زیاتر کاریگەری هەیە ڕاگەیاندنەکانن کە دەوری زۆر کاریگەریان هەیە و پێویستە زۆر بە شێوەیەکی پڕ لە بەر پرسیارێتی یەوە کاری ڕاگەیاندن بکەن و دوور بکەونەوە لە هەواڵی ناڕاست و پشێوی نانەوە چونکە ئەرکی ڕاگەیاندن کار ئەرکێکی قورس و پیرۆزە.
ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە دەوری هەر تاکێکە کە سۆشیال میدیا بەکار ئەهێنێ دەبێ ئیجابیانە بیربکاتەوە و ئیجابیانە بدوێت لەسەر ئەو دۆخە  چونکە کورد ووتەنی تێک چوونی ئارامی ووڵات ئاسانە بەڵام چاک بوونەوەی کارێکی زۆر زەحمەتە.
پێوویستە ووڵاتی خۆمان خۆش بوێت و ڕێگا بۆ نەهامەتی و پشێوی خۆش نەکەین  چونکە ئەوە ئەرکی هەموومانە نابێ هیچ کامێکمان بێ ئومێد بین و دەبێ ئومێد بەخش بین و بەگڕووتینەوە و بە ووریایی هەنگاو بنێین و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین بەتایبەت لە ئێستادا بۆ ئەوەی دوژمن زەفەرمان پێ نەبات.
دووربکەوینەوە لە ڕێگا خۆش کردن بۆ ناسەقامیگری ووڵات بەبیانوونی جیاجیا چونکە هەرێمی کوردستان لە ئێستا دۆخەکەی وەک پێوویست نیە و بەرگەی شەڕ و  پشێووی ناگرێت و ئاسان تێک دەچێ و هەموو تاکێکی کوردستان بە کەسە نزیک و ڕۆڵەکانیشمان تووشی نەهامەتی و سەرگەردانی دەبن،  بۆیە پاراستنی یەکڕیزی و پاراستنی سەقامگیری بەهەموومانەوە بەندە.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام