پرس میدیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ئێران پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌ و سه‌رده‌كێشێت بۆ لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار.

سێرگی لاڤرۆڤ  له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی، ئاماژەی بەوەكردووە،  رووسیا ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ پێشێلكارییه‌كی روونی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت.
باسیلەوەشكردووە، بڕوامان وایه‌ ئه‌و رووداوه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار له‌ ئاستی ناوچه‌كه‌ و جیهاندا ئاسایش و ئارامی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كوشتنی قاسم سولەیمانی وڵاتانی جیهانی كردووەتە دووبەرە بەشێكیان دژایەتی دەكەن و بەشێكی دیكەشیان پشتیوانی ئەمریكا دەكەن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام