سەرۆکوەزیرانی کەنەدا  رایگەیاند، زانیاریی هەواڵگرییان لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە پێگەیشتووە کە ئاماژە بەوە دەدات فڕۆکە ئۆکراینییەکەی تاران بە مووشەکێکی زەوی بە ئاسمانی ئێرانی خراوەتە خوارەوە.

جەستن ترۆدۆ  بەمیدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، زانیاریمان لایە لەچەند سەرچاوەیەكەوە، لە لایەن هاوپەیمانەكانمان هەروەها سەرچاوە هەواڵگرییەكانی خۆمان، ئاماژە بەوە دەكەن، فڕۆكە ئۆكرانیەكە لەلایەن موشەكی ئێرانی پێكراوە و خراوەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەری ئەوە هەیە بە مەبەست ئەو كارە نەكرابێت، ئەم زانیاریە نوێیە پێویستەكات بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت، كەنەدا لەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا كاردەكات بۆ ئەوەی دڵنیا بین لێكۆڵینەوەی چڕو یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت بۆ دۆزینەوەی هۆكاری سەرەكی ئەم تێكشانە كوشندەیە.

ئەوەش  كاتێكدایە كە بەشێكی زۆر لە سەرنشینەكانی فرۆكەكە رەگەزنامەی كەنەدیان هەبووە لەبەر ئەوە داوا دەكات لێكۆڵینەوە بكرێت چونكە گومانی ئەوە دەكرێت بە هەڵە كارەكە ئەنجام درابێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام