رابەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەى لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمان و خۆپیشاندەران دەکات و راشیگەیاند، داوای راگرتنی کردەوە سەربازییەکان و داخستنی تەواوی بارەگاکانی حەشدی شەعبی  لە عێراقدا دەکات.

لە راگەیەنراوێکدا موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمریکا و ئێران پەیوەندییان بە سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە کردوە کە ئایا رەزامەندە بە بۆردومانەکان کە ئایا رازیبووە بە بۆردومانەکان یا نا؟.
سەدر لەسەر ئەم دۆخەى ئێستاى عێراق پێنج داواکاری ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمان و خۆپیشاندەران کردوەو داوا دەکات لە دیارکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ و حکومەتێکی نوێ کە سەروەری بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە.
داواى کردوە لایەنەکان و پەرلەمان پەلە بکەن بە دیاریکردنی پێنج پاڵێوراو و رێککەوتن لەسەر یەکێك لە کاندیدەکان و جەختیش دەکاتەوە کە لەئەگەری بەردەوامبوو نی ئەم دۆخەدا تەنها عێراق زەرەرمەند دەبن”.
هەروەها سەدر داواى کردوە هەوڵبدرێت بوونی ‌هێزە بیانییەکان کە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەکەن کەمبکرێتەوە، داواشى  لە حەشدی شەعبی دەکات خۆیان لە هەموو کردەوەیەکی سەربازی بەدوربگرن.
لەبەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەیدا موقتەدا سەدر داواش دەکات هەموو بارەگاکانی حەشدی شەعبی دابخرێن بۆ ئەوەی نەبنە ئامانجی زلهێزەکان بۆ ئەوەى کە یەکەکانی بەرگریان راگەیاند و ئەو هێزانە ئامادە نەبن لە عێراق بچنە دەرەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام