ئەندامی كۆمیتەی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ تورکیا دروست ده‌بێت.

موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە بارەی هەڕەشەكانی سەرۆك كۆماری توركیاوە دەڵێت “هەر هێرشیک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بە مانای هێرشکردنە سەر هەموو کوردە”.

ئەندامی كۆمیتەی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ” هێرش كردنە سەر ئامەد یان كۆبانی بۆ پەكەكە جیاوازی نییە”.

جەختیشدەكاتەوە ” ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرجەم تورکیا دەکەنە مەیدانی شەڕ. شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ تورکیا دروست ده‌بێت”.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو ڕیگە نادەن دەوڵەتێكی كوردی لە باكوری سوریا، دروست بێت.
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام