ئایدۆلۆژیایەک کەموتوربە کرابێت. بەچەمکی دیموکراتی ڕاستەقینە .ئازادی  کۆمەڵگە بەبنەما بگرێت هیچ مەترسی نیە .چونکە دۆگماتیزمی ئاینی ، مەزهەبی ، قەومچێتی ،فکری ،……هتد وەلا دەنێت .ئەوەی ئایدۆلۆژیای ناشیرین کردووە فاشیزم و دۆگماتیزمە .لەقاڵبدانی  ئەقڵ وبیرکردنەوەیە .سەپاندنی یەک دەنگی ،یەک ڕەنگی ، یەک ڕیزی بەیەک ڕەنگەوە نەک فرە ڕەنگی ، یەک فکرو بیرکردنەوە….. هتد هەموو یەکەکان .

ئایدۆلۆژیا گەر غەدری لێ نەکرێت . بەدەستی ئەنقەست ، ناشیرین نەکرێت.بکەوێتەخزمەتی ژینگەو مرۆڤایەتی. دەتوانێت جوان بێت  نەفرەت لێکراو نەبێت.ئایدۆلۆژیا بۆیە ناشیرن بووە دکتاتۆرو ،دەسەڵاتخوازو، چاوچنۆکی بەرهەم هێناوە.لە سیستمی سەرمایەداری بەکارهاتووە بۆکەڵەکەی سامانی بێ شومار.دوور لەڕەچاوی بەها ئەخلاقیەکان و ژینگەییەکان.لەدەوڵەت نەتەوە ئاینی و مەزهەبی و قەومچیەکان(ناسیونالیستیەکان ).بەکارهاتووە بۆ لەناوبردنی ئاین و ڕەگەزو بیرە جیاوازەکان . سیستمی  ناوەندگەرای گرێدراو بەتاکەکەسی و تاکە ئایدۆلۆژیای ستەمکاری بەرهەم هێناوە.

ئایدۆلۆژیا کەموتوربە بوو، بە دیموکراتیەتی ڕاستەقینە .هیچ کام لەو سیفاتە، خراپانە لەخۆ ناگرێت.ئایدۆلۆژیایەکی هێرش بەرو  پەلاماردەر نیە . بەرگریو پاراستنی  ڕەوا  ئامانجیەتی .چاوچنۆک و دژە ژینگەو مرۆڤایەتی نابێت .بەها ئەخلاقیە باڵاکانی، ئەزموونی مرۆڤایەتی ڕەچاو دەکات. ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان . فرە ڕەنگ و دەنگ و فرە بیر بەبنەما دەگرێت. ژیانی یەک جۆر   یەک بیر ڕەت دەکاتەوە.

ئەو ئایدۆلۆژیا دیموکراتیە، درک بەوە دەکات . گەشەو پێشکەوتنی کۆمەڵگە بەبیرکردنەوەی جیاوازفەراهەم دەبێت. پەروەردەی کۆمەڵگە بۆ گەشتن بەئایدۆلۆژیای دیموکراتی.تێگەشتن لێی و پراکتیک کردنی بەخاڵێکی گرنگ دەزانێت.

تەواوی فەیلەسوفەکانی جیهان هەرچەندەهەوڵی باشیان داوە.بەنوسینەکانیان ویستویانە مرۆڤ و زیندەوەران  و ژینگەکەی باشترو ئاسودەو خۆشتر بژی .هیچ کامیان وەکو هەردوو فەیلەسوف مورای بۆکچین و عەبدوڵا ئۆجالان.چەمکی ئایدۆلۆژیای موتوربە بەدیموکراتیان پێش نەخستووە.

ئەگەر سەیری داهێنانە فەلسەفیە کانی  ئۆجالان بکەین.هەرهەمووی پاشگری دیموکراتی پێوەیە.بۆ ئەوەی هیچ کام  لە سیاسیەکان ،ئەکادیمیەکان ،ڕۆشنبیران و نوسەران،پۆلیسەکان و سەربازەکان. کۆمەڵگە جیاوازەکان بەگشتی ،کەڵکەڵەی دکتاتۆریەت و دەسەڵاتخوازی و خۆسەپاندن لەمێشکیاندا جێگیر نەبێت .

چەمکە فەلسەفەیەکانی بەڕێز  ئۆجالان  کەموتوربەیە بەئایدۆلۆژیا ی دیموکراتی بریتین لە.

۱/  نەتەوەی دیموکراتی .

۲/کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی.

۳/خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ناناوەند گەرا.

٤/ مۆدێرنیتەی  دیموکراتی

٥/ ئابوری و  پیشەسازی  ژینگە دۆستی کۆمیناڵی دیموکراتی .

٦/ ژنۆلۆژی (زانستی ژن ناسی دیموکراتی ).

هیچ کۆمەڵگەیەک بەبێ ئایدۆلۆژیا  نابێت دینەکان و مەزهەبەکان ، بێ دینەکان ، سەرمایەداری  سوسیا ل دیموکرات ،شیوعی ، ناسیونالیزم هەرهەمویان و ….هتد   ئایدۆلۆژیان.

لەهەرهەمویان باشترو  گونجاوتر بۆ خزمەتی  ،کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و ژینگەکەی وهەموو زیندەوەران.ئەو ئایدۆلۆژیا دیموکراتیەیە. کە مورای بوکچین و ئۆجالان پێشیان خستووە. دەکرێت مرۆڤایەتی بەپراکتیک کردنی لەگۆڕەپانی سیاسی و ئەکادیمی سوود مەند بێت لێی.ئەو فەلسەفەیە دوژمنی سەرسەختی ڕەت کردنەوەی  ، ئەوی ترو شەڕو پەلامارو کاولکاری و دەسەڵاتخوازیە .دۆستی ئاشتی و ئاوەدانی  و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ژینگەی سروشتیە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام