سەرۆکى فەرەنسا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى پەیەدەو یەپەگە بە تیرۆرست نازانێت و پێویستە ئەردۆغان لەو راستییە تێ بگات کە تیرۆرست گروپى دیکەن.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لەپەراوێزى کۆبوونەوەى هاوپەیمانى ناتۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئێمە و ناتۆ بەگشتى لەگەڵ تورکیا ناکۆکین‌ له‌سه‌ر ناساندنی په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی”.
ماکرۆن ئاماژەى بەوەکرد، داعش و گروپەکانى دیکە تیرۆرستن نەک پەیەدەو یەپەگە پێویستە تورکیاش لەو راستییە تێ بگات یەپەگەو پەیەدە ئەو گروپانەیان تێکشکاندوە.
لەبارەى کڕینى سیستەمى ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جەختیکردەوە، ئەمە کارێکى گونجاو نییەو دژى رێکارو مامەڵەکانى هاوپەیمانى ناتۆیە.
ئەمرۆ چوار شەممە هاوپەیمانیەتى  ناتۆ کە لە ٢٩ وڵات پێکهاتووە لە بەریتانیا کۆبوونەوەو تیایدا چەند پرسێکى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و داهاتووى هاوپەیمانیەتیەکەیان تاوتوێکردوە لەناویشیاندا پرسى سوریاو کڕینى سیستەمى ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام