توركیای ره‌كه‌زپه‌رست و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان  له‌ ساڵانی پێشوو هێرشیانكرده‌ سه‌ر شارو گونده‌كانی باكوری كوردستان و ده‌ستیان نه‌پاراست له‌ كوشتنی مناڵ و پیرو ژنان وكه‌سانی سفیلی بێ تاوان و هه‌روا كوشتنی ئاژڵ و سوتاندنی گێڵگه‌ و ماڵی هاوڵاتیان و ته‌ختكردن و له‌ناوبردنی گوندو شاره‌كانی باكوری كوردستان و به‌و هؤیه‌وه‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌ بوون له‌ سه‌ر خاك و زیدی باب و باپیرانی به‌ زه‌بری هێزی سه‌ربازی ده‌ركران.

ئه‌ردوگان نیازی چه‌په‌ڵه‌و حه‌زی له‌ كوشتن و خوێنرشتنه‌ و، تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه‌و هه‌وڵئه‌دات خه‌لافه‌تی مردووی عوسمانلییه‌كان زیندو بكاته‌وه‌ و، له‌ سه‌ربنه‌مای بیری بۆگه‌نی ئیخوان ئه‌لموسلمین هه‌موو تواناكانی له‌ رووی سه‌ربازی و سیاسی و ئابورییه‌وه‌  ته‌رخانكردووه‌ بۆ له‌ناوبردن و قركردن و جینۆسایدكردنی  كوردو، شاڵاوه‌ قیزه‌وه‌نه‌كانی  درێژه‌ی هه‌یه‌و، سه‌ره‌رای خاپوركردنی شارو گوندو گیڵگه‌كانی باكوری كوردستان و، به‌ پێی دیموكراتییه‌نی توركیای كه‌مالیست شاڵاوی گرتن وزێندانكردنی رۆڵه‌كانی كورد به‌ تایبه‌ت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا سه‌ر به‌ { هه‌ده‌په‌} ده‌ستپێكردووه‌.

نابێت  رۆژێك له‌ رۆژان رژێمێكی خوێنرێژو سه‌ركوتكه‌ری خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان له‌ بیر بكه‌ین و، توركیا هه‌موو كات به‌ ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی هاوڵاتیان و پرسه‌كانی كوردی داوه‌ته‌وه‌و، سه‌ره‌رای ‌‌ پێشێلكردنی‌ ته‌واوی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌ و، ته‌واوی‌ یاساكانی‌ ره‌چاوكراوی‌ جیهانیی‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ‌ خستووه‌‌و، كه‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌رگری له‌ مافی هاوڵاتیبوونی خوێ بكات،

رەجەب تەییپ ئەردۆگان لە بارەی ناردنی هێزە سەربازیەکانی سوپای تورکیا  بەرەو ناوخاكی سوریا  بێده‌نگێی شكاند و ئاشکرای کرد کە ئامانجی ئەوان  شه‌ركردن  له‌ گه‌ڵ  ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) نییه‌ بەڵکو هێزەكانی کوردو دیموکراتیخوازەکانی سوریایە و هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردو،  هاوكات پپیلانێكی  دژ به‌ خواسته‌كانی  كورد دارشت.

توركیا له‌ مێژه‌وه‌ ویستوویه‌تی  ئاژاوه‌ دروست بكات و خاكی وڵاتان داگیر بكات و، باشترین نموونه‌ داگیركردنی نیوه‌ی خاكی قوبرس بوو،هه‌روا داگیركردنی جه‌رابلوس له‌ سوریا و شاری عه‌فرین  له‌ رۆژئاوای كوردستان و ، له‌مرۆشدا  دوور په‌لی هاویشتووه‌ و به‌ نیازه‌  به‌شێك له‌ خاكی لێبیا داببرێت و بیدات به‌ ده‌ست سه‌ر لێشیواوو هه‌لپه‌رستانی   ئیخوان ئه‌لموسلمین و، له‌ مانگی رابردوو هێرشیكرده‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان. و، دیاره‌ به‌وه‌ش ناوه‌ستێت و هەوڵئه‌دا باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان داگیر بكات، سنوورەكانی خۆی بباتەوە كاتی جەنگی یەكەمی جیهانی.

له‌ باش داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی ” ئارام”  تورکیا بەڕوونی لەبارەی ئامانجەکانی ئاشکرایان کردووە، كە دەسەڵاتدارانی توركیا ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە، بۆ دروستكردنی چەندین گوند و شارۆچكە و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەو ناوچەیەی، کە لەلایەن سەربازان کۆنتڕۆڵ كراون بەشێوەیەک  لە سەرەتادا نزیكەی 200 هەزار یەکەی نیشتەجێ دروست بكرێت، تاوەکوو بتوانرێ زیاتر لە یەك ملیۆن ئاوارەی سووری، کە ئێستا لە توركیان، تیایدا نیشتەجێ بکرێن و ئامانجی کۆتاییش ئەوەیە 3 ملیۆن ئاوارەی سووریی عەرەب بۆ ئەو ناوچانەی رۆژائاوای کوردستان ببرێن کەئه‌كه‌ونه‌ ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا.

له‌م كاتانه‌دا توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ گه‌مه‌یه‌كی بێفه‌رو چه‌په‌ڵ له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكاو روسیاو، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێدانی كورده‌و داگیركردنی خاكی كوردستانه‌ و، شاراوه‌ نییه‌ و، به‌رپرسانی توركیا ئه‌ڵێن موسڵ و كه‌ركوك سه‌ر به‌ توركیا بوونه‌ و، پێویسته‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیاو، بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌یان له‌ ساڵانی پێشتر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌ردانی كه‌ركوكی كردو له‌ گه‌ڵ توركمانه‌كان له‌ باره‌گای ( به‌ره‌ی توركمانی)  كۆبووه‌و زۆر خۆشحاڵ بوو وتی: ئاواته‌خوازم جارێكی تر بێمه‌وه‌و هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مەولود ئۆغلو بێشەرمانە ڕایگەیاند، کەرکوک شارێکی تورکمانییە.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروسبوونی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانلییه‌كان پیشه‌یان كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵی خه‌لكی سڤیل و بێ ده‌سه‌ڵات بووه‌ له‌ گه‌ڵ  له‌ناوبردن و خاپوركردنی گوندو شارو داگیركردنیان و، ئه‌و پیشه‌ ‌قیزه‌وه‌نه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانیان تا گه‌یشته‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و رژێمه‌ خوێنرێژه‌كه‌ی و، نموونه‌ی كرده‌وه‌ نامرۆڤه‌كانیان زۆره‌و، له‌وانه‌ له‌ناوبردن و جینوسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان و ده‌رسیم و قه‌سابخانه‌كه‌ی گوندی‌ رۆبۆسكی پارێزگای‌ شێرناخ و كوشتاره‌كه‌ی پاریس و تاوانه‌كه‌ی گوندی كورته‌ك و زارگه‌لی و ناوچه‌كانی تری كوردستان و،  ئه‌م رژێمه‌ له‌ دوواین هێرشی بۆ سه‌ر كوردستان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه‌و، ده‌ستی نه‌پاراستووه‌ له‌ بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیلی گوندنشینه‌كان و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و سه‌ره‌رای وێرانی كردنی ماڵ و سوتاندنی باخ و له‌ ناوبردنی ئاژه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتی شه‌هیدو بریندار كرد.

رژێمی توركیای فاشیست به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ كوشتنی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌ست ناپارێزێت و، بۆ له‌ ناوبردن و نه‌مانی دانیشتوانی ئه‌م خاكه‌ به‌ ئاشكرا هاوكاری چه‌ته‌ رووره‌شه‌كان ئه‌كات و، هه‌ندێ لایه‌ن و حزب دژی كرده‌وه‌كانی توركیا هه‌ڵوێستیان ده‌ربریوه‌و ئیدانه‌ی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا سوودی له‌ بوونی له‌ خاكی كوردستان بینیوه‌و، توانیویه‌تی هه‌ندێ كه‌ناڵ وژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و حزب و سه‌ركرده‌ی حزب ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر بیرو بۆچوونی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حزبی دادو گه‌شه‌پێدان گۆشكراون له‌ باشووری كوردستان بكرێت و، شه‌و رۆژ له‌ خزمه‌تی ئاغا تۆرانییه‌كانیان بن.

توركیا بۆ خۆی كەوتووەتە شاڵاوی داگیركردنی كوردستان و،  له‌ باشوری كوردستان 19 بنكه‌و پێگه‌ی سه‌ربازی به‌ تانك و تۆپ و چه‌كی مۆدیرن هه‌یه‌و ئامانجی توركیا ئەوەیە، كە هێزە كوردییەكان لەهەرچوارپارچەی كوردستان لەدژی یەك بەكاربهێنێت یەك بەیەك لەناوییان ببات و، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ رووی دیبلۆماته‌وه‌ بانگهێشتی به‌رپرسانی كوردستان ئه‌كات و، جاروبار به‌رپرسان حه‌ز به‌و جۆره‌ بانگهێشتنه‌ ناكه‌ن به‌ڵام ناچار ئه‌كرێن و، وه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ 28/11/2019  چونكه‌ هه‌موو جموجوڵه‌كانی توركیا دژی كورده‌و ئه‌ردوگان ده‌ستی به‌ خوێنی كوردان سوره‌و، ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌نجامدرا توركیا له‌ لاێه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاو روسیاو ئه‌مریكاوه‌ په‌راوێز خراوه‌، بارودۆخی عێراق تێكچووه‌و فرۆكه‌كانی  توركیا بۆردومانی خاكی كوردستان ئه‌كه‌ن و، له‌ هه‌موولایه‌ك له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌زاران كورد كۆئه‌‌بنه‌وه‌و خۆپیشاندان ساز ئه‌كه‌ن و  هاوار له‌ دژی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست و له‌شكركێشی توركیا ئه‌كه‌ن و داوا ئه‌كه‌ن توركیا له‌ ناتۆ ده‌ربكرێت.

Ahmed Rajab

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

4/12/2019

 

 

 

 

.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام