پەڕەی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە رایگەیاند  لە ٢٦ تشرینی دووەمەوە سەلاحەدین دەمیرتاش بێهۆشە و ئەمڕۆش ڕەوانەی نەخۆشخانە نەكراوە.

ئایگول دەمیرتاش، خوشك و پارێزەری هاوسەرۆكی گشتی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش كە لە گرتووخانەی ئەدیرنە دەستبەسەرە، رایهەیاند سەلاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەدا لەهۆش خۆی چووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە نەكراوە.

پارتی دیموكراتی گەلان لە راگەیەندراوێکدا “داوا لە حكومەتی ئاكەپە و وەزارەتی داد(ی توركیا) دەكەین بەیاننامەیەكی بەپەلە بڵاوبكەنەوە سەبارەت بەو زانیاریانەی پێمان دراوە لە پارێزەرەكانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی حزبەكەمان”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام