ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، بەرگریكردن لە كۆبانی، بەهێزەو داعش ناتوانێت لەو شارە بمێنێتەوە یان كۆنتڕۆڵی بكاتەوە.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن، ئاماژەی بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان كردو تایگەیاند: ئەمەریكا، نیگەرانە لە هێرشەكان، بەڵام هەوڵەكانی داعش بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شارە كە پێشتر شكستی تێدا هێنا، مایەی سەرسوڕمان نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وتیشی: كۆبانی بەشێوەیەكی بەهێز پارێزراوە و بەرگری لێدەكرێت‌و داعش ناتوانێت لەو شارە بمێنێتەوە.

لەبارەی هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ شەڕڤانانی یەپەگە، جۆن كێربی رایگەیاند: لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكەن‌و دوێنێش فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، بە هێرشی ئاسمانی هاوكاری شەڕڤانانیان لە كۆبانی كردوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕاشیگەیاند: سەركەوتنەكانی كۆبانی‌و كۆنتڕۆڵكردنی گرێ‌ سپی لەلایەن شەڕڤانان‌و بە هاوكاری فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، دەری دەخەن، هاماهەنگیی‌و پەیوەندیی نێوان یەپەگەو هاوپەیمانان بەباشی رێكخراوە

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام