دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجاوه‌ و له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆیان كردووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی، “په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی گرنگم له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجامداوه‌ و باسمان له‌ دۆخی سوریاو توركیا كرد”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “له‌په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان قسه‌مان له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد كرد له‌ سوریا”.

هاوکات سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، 13ی ئه‌م مانگه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆدەبێته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاند، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو چاوی به‌ ئه‌ردۆغان ده‌كه‌وێت و له‌باره‌ی چه‌ندین پرسه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

سه‌ردانی ئه‌رۆدغان له‌كاتێكدایه‌ 9ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشیانكرده‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ش دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان كاتێك تره‌مپ بڕیاریدا سه‌ربازه‌كانی له‌ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بكشێنێته‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام