دوو به‌رپرسی باڵای عێراق ئاشكرایانكرد، توركیا به‌ دوو فڕۆكه‌ پێداویستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ناردووه‌.

ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ عێراقیه‌ كه‌ قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ كردووه‌ ده‌ڵێن، به‌ناوی “دیاریی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق” توركیا دوو فڕۆكه‌ی پڕ له‌ پێداویستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی بۆ عێراق ناردووه‌.

دوو به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، دیارییه‌كان بریتین له‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازیی، گازی فرمێسكڕێژ و داری كاره‌بایی.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام