بەدرێژایی مێژووی کورد ،جگە لە سەردەمی یەکگرتنی فیدراسیۆنی ماددەکان و گەلانی زاگرۆس . هەمیشە پەرش و بڵاوو پارچە پارچە بووین. مێژوو پێمان دەڵێت  ،کەی یەکێتی لەنێوانماندا هەبێت، دەتوانین لای کەم خۆمان بپارێزین لەهێرش و مەترسیە دەرەکیەکانی ، گەلانی  هێرش بەر .
سەردەمی دروست بوونی ئیمبراتۆریەتی ماد، بەرهەمی یەکێتی و یەکگرتن و هاتنەلای یەکە، مێژوو سەلماندویەتی  کورد لەدوای مادەوە  نەبوەتە خاوەن ستاتۆی خۆی، واتە پێگەیەک  بۆ هەموو کورد بێت، لەباکوریەوە بۆ باشووری  یەکێک لەهۆکارە گرنگەکان پارچە پارچە بوون و دوور بوون بووە لەیەکتری،  ئەمەش وای کردووە هێزو تواناکانیشی پارچە پارچە بوبێت .
ڕاستیەکی  مێژووی هەیە گەلی پارچە پارچە بووی بێ هێزی سەربازی تۆکمە، گەلی پەراوێز و ژێر دەستەیە،   ئەگەرئەوەبۆمێژووڕاست بوو بێت بۆ ئێستاش ڕاستە، ئەگەر لەسەردەمی میرنشینەکان لەبۆتانەوە بۆ ئەردەڵان. هێزوو تواناکان  بەمرۆیی و ئابوری و سەربازی یەک بووایە، ئێستا ئەو گورگە بۆرانە زاتی پەلاماری ئێمەیان نەدەکرد.
زۆر لەمێژە پەکەکە هەوڵ دەدات توانا  جۆراوجۆرەکانی  کورد،  لەکۆنگرەیەکی نەتەوەیی دیموکراتیدا یەک بخات،  چونکە پەکەکە بزوتنەوەیەکە لەسەر بنەمای شیتاڵ و شیکار کردنی خاڵە لاوازەکانی کورد  دروست بووە، هەر جێگایەکی کوردستان  فکری پەکەکە تیایدا گەشەی  کردبێت، بەر لەهەر شت هەوڵی  پرۆسەی  مرۆڤ سازی داوە، چونکەمرۆ ڤی کورد لەمرۆڤ بوون خراوە.
کەدەڵێین مرۆڤ سازی واتە سەرلەنوێ بنیاد نانەوەی مرۆڤی کورد .چونکە کەسێتی و عەقڵیەتی مرۆڤی کورد تێکشکاو بەلاڕێدا براوو   وابەستە بەداگیرکەران بووە، پێتان سەیر نەبێت کە داگیرکەران بەبەرنامەو پرۆسەیەکی، بەردەوامی درێژ خایەن کەسایەتی کوردیان تێک شکاندووە. عەقڵیەتێکی خۆخۆری، خۆبەزل زانی پارچە خوازی،  لەناویەکدیدا  دروست کردووە.
هەموو هەوڵی پەکەکە لەپرۆسەی ئینسان سازی . بۆ دروست کردنی کوردێکی پێچەوانەی ئەوەی داگیرکەرانە، بۆدرێژە دان بەتاڵانی کوردستان دوژمنان ئەوجۆرەیان لەکورد دروست کردووە، بەوکوردە تێکشکاوە عەقڵ و فکرو بیر لابەلایە، شۆڕشی بەهێزی درێژ خایەنی خۆڕاگر  دروست نا بێت،  بتوانێت لە بەرامبەر هەموو مەترسیەکانی دوژمن، مەترسیەکانی جوگرافیاو سروشت خۆڕاگر بێت.
شۆڕشی سەرکەوتوو بەعەقڵی سەرکەوتوو دەکرێت، عەقڵی سەرکەوتوو عەقڵی باشی بیرکەرەوە، کەبەئاسانی نەخەڵەتێت، بۆ هەموو دۆخەکان ئامادەیی هەبێت. بەپەروەردەی باشی فکری بەردەوام دەکرێت، بۆیە پەروەردەی بەردەوام لەهەر بارودۆخێکدا بێت، لای پەکەکە پرۆسەیەکی دەست لێ بەرنەدراوە، ئێستا چەمکی دیموکراتی ژن و ژینگەو گەلان دۆستی یەکێتی نێوان نەک هەرکورد بەڵکویەکێتی نێوان گەلان، بەجیاوازیەکانی بیرو ڕاو  ڕەگەزیەکانی خۆیانەوە بنەمای  کۆرسە پەروەردەییەکانی پەکەکەیە.
بەر لەهەرشت هەوڵ بۆ یەکێتی نێوان کوردان دەدات.چونکە کورد پارچە پارچە کراو ترین نەتەوەی ناوچەکەیە.غەدر لێکراوو ماف خوراوترین گەلی ناوچەکەیە. گەورەترین  گەلی  بێ پێگەیە لەسەر خاکە مێژووییە هەزاران ساڵەکەی خۆی.بۆیە پەکەکە  دەیەوێت غەدر و تەعدای سەرکورد نەهێڵێت .ماف و پێگەیەکی شوێنێکی لەسەرخاکی خۆی هەبێت.بەئاشتی و دیموکراتی هاوتەریب لەگەڵ گەلانی تردا بژی.
هیچ گومانی تێدا نیە دەسەڵاتدارانی گەلانی تورک ،عەرەب ،فارس .تەنانەت دەسەڵاتدارانی دەوڵەت نەتەوەکانی جیهانیش بەشدارن لەو تەعداو غەدرو پارچە پارچەبوون و بێ مافیەی کورد. ئەوەڕاستیەکی مێژووییە ،خودی کوردی کەسایەتی تێکشکاوی عەقڵ و بیرلابەلا ی پارە پەرستی ،خۆخۆری بێ ئیرادەی و خێڵەکی، بەرپرسی یەکەمی ئەو بێ مافی و بێ پێگەیی و تەعداو غەدرەی سەریەتی.
چەند بتوانرێت ئەوکەسایەتیە کوردە تێکشکاوە هیچ پێ نەکراوە بێ بیرە  ناعەقڵانیە، بۆ کەسایەتی باش و پەسەند نەکەری  بێ مافی و بێ پێگە یی بگۆڕدرێت، زۆر زۆرلەگەشتن بەئامانجە دیموکراتی ، سیاسی، ئەخلاقی، کۆمەڵایەیەتی، کەلتوری و ئابوریەکان  …..هتد  نزیکت دەکاتەوەو پێی دەگەیت، هیچ گەلێک بەقەدەر گەلی کورد پێویستی بە پرۆسەیەکی گشتگیری، پەروەردەی فکری ،فەلسەفی ،دیموکراتی ،سیاسی و ئەخلاقی نیە .
هیچ گەلێک بەقەدەر گەلی کورد، پێویستی بەیەکێتیەکی  گشتگیری نەتەوەیی دیموکراتی،  دوور لەناسیونالیزم و ڕەگەز پەرستی نییە، چونکە وەکو گوتمان بێ مافترین و بێ پێگەترین و غەدرلێکراوترین پارچە پارچە بووترین گەلانی ناوچەکە کوردە، بیرمان نەچێت  ئێمە لەیەک پارچەشدا بەهۆی دەسەڵاتخوازی پارەپەرستی وابەستە بەفاشیزمی ناوچەکە،  یەکێتی هەڵوێست لەنێوانماندا نیە، ئەوە خاڵی هەرە لاوازی ئێمەیە هەرێمی کوردستان و دوو ئیدارەییەکەی نمونەی زەقە.
لەئێستادا ئەویەکخستنی هەڵوێستە، لەبەرامبەر ئەوغەدر و تەعدا و داگیرکاری و قڕکاریەی ، دژی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان  و گەلانی تر ی سوریا دەکرێت لەلایەن فاشیزمی تورکیەوە،  بەباش دەبینین، هەڵوێستێکی ڕاست و دروستە، تێکشکاندنی شۆڤێنیزم و ڕەگەز پەرستی سەدان ساڵەی ناوچەکە سودی بۆ هەمووگەلان دەبێت، لەجێگەیدا دەکرێت  سیستمێکی دیموکراتی کە کۆنفیدرالیزمی  دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتی بەبنەما بگرێت جێگای بگرێتەوە.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام