به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ رۆژئاوای كوردستان شه‌هیدده‌بن ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی داعشییان ده‌كرد.

رێدور خه‌لیل، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی تورکیای راگەیاند “تاوەکو ئێستا 45 شەڕڤان شەهیدبوون و 100 هاوڵاتی مه‌ده‌نیش شه‌هید و برینداربوون”.

ده‌شڵێت، “تا ئێستا بۆردومانی فڕۆكه‌و شه‌ڕ و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی سه‌خت له‌گه‌ڵ سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی نزیك له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاری گرێ سپی هێستا له‌ ژێر كۆنتڕڵی ئێمه‌دایه‌ و ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ رۆژئاوای كوردستان شه‌هیدده‌بن ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی داعشییان ده‌كرد.”.

رێدور خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، باکووری سووریا لەماوەی رابردوودا ئارامترین شوێنی سووریا بووە، ئەوان هیچ مەترسییەکیان بۆسەر تورکیا نەبووە بەڵام دوژمنایەتی تورکیا جیاوازی لەنێوان مەدەنی و سەربازی و هیچ کەسێک ناکات.

وتیشی، “45 شەڕڤانمان شەهید بوونە و بە ورەی بەرزەوە بەرەڤانی دەکەین، ئەوانەی ئێستاش شەهید دەبن ئەوانەن کە داعشیان تێکشکاند”.

رێدور خەلیل، ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە هاوکاریمان ناکات بۆ وەستاندنی هێرشەکە، دەکرێت رێگە بەهێرشی ئاسمانی بگرن، بەپێی لۆژیکی سەربازی ئەوەی روودەدات، کە هاوپەیمانان پشتیان لە رۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانەکانیان کردووە شتێکی گونجاو نییە، کە هاوپەیمانانی لە شەڕی دژی داعش لەپاڵمانبوون و ئێستاش خۆیان کشاندووەتەوە”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام