ئێد مارکی، سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رەوانەکردنی پیاو و ژنانی ئەمریکی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەرگریکردن لە نەوتی سعودیە نەک تەنها لوتکەی دوڕوییە، بەڵکو کارەساتێکە کە خەریکە رودەدات، دەشڵێت، “ترەمپ ناپاکی لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانمان دەکات”.

نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکرد، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا 50 سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات کشاندەوە.

رەوانەکردنی پیاو و ژنانی ئەمریکی بۆ دەرەوەی وڵات لوتکەی دوڕوییە

 

ئێد مارکی، سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “رەوانەکردنی پیاو و ژنانی ئەمریکی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەرگریکردن لە نەوتی سعودیە نەک تەنها لوتکەی دوڕوییە بەڵکو کارەساتێکە کە خەریکە ڕودەدات”.

لە تورکیاوە بۆ ئێران و یەمەن، سیاسەتەکانی سەرۆک ترەمپ نە ئەخلاقیە و نە ستراتیژییشە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە تورکیاوە بۆ ئێران و یەمەن، سیاسەتەکانی سەرۆک ترەمپ نە ئەخلاقیە و نە ستراتیژییشە، سەرۆک ترەمپ پشتیوانی لە وڵاتێکی وەکو سعودیەی ئۆتۆکراتی دەوڵەمەند بە نەوت دەکات کە پێیوایە پارەی کاش دەدات، لەکاتێکدا ناپاکی لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانمان دەکات کە ژیانی خۆیان بەختکرد لە شەڕیاندا دژی رێکخراوی داعش”.

بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبون

 

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبون.

ئەم هەنگاوانە بەنزینکردنە بە ئاگرەکەی سیاسەتە چەوتەکانی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

 

سیناتۆرەکەی دیموکراتەکانی ئەمریکا وتیشی، “ئەم هەنگاوانە بەنزینکردنە بە ئاگرەکەی سیاسەتە چەوتەکانی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو رێکەوتننامەیەکی ئەتۆمیی باشی پێشێلکرد و بەڵێنی ئەمریکای شکاند، بەوەش ڕێگەی بە ئێراندا تاوەکو بیانویەکیان هەبێت بۆ پێشێلکردنی رێکەوتنە ئەتۆمییەکە و کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانیان”.

بڕیارەکانی سەرۆک ترەمپ ئەمریکای خستوەتە لێواری جەنگەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

رونیشیکردەوە، “بڕیارەکانی سەرۆک ترەمپ ئەمریکای خستوەتە لێواری جەنگەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا کە هیچ پێویست ناکات، ئەمریکا سەربازی زیاتر لەوەی کە هەیە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ ململانێیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر نەوت، لەسەر حسابی خەڵکی ئەمریکا، ئەمەش مەترسی دەخاتە سەر ژیانی سەرباز و وڵاتەکەمان”.

ئێد مارکی باسی لەوەشکرد، “ئێستا کاتی ئەوەیە شەڕمان لەسەر نەوت و وزە رابگرین کە ئاسایشی نیشتیمانیمان دەخاتە مەترسییەوە و شەڕ بکەین لە پێناو رێکەوتنێکی نوێی سەوز و داهاتوییەکی پاکی وزەدا”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام