لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمەریكی و ئەندامی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا پەیامێكی ئاراستەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد و رایگەیاند،” داعش دەگەڕێتەوە و ئەسەد و ئێران بەهێزتردەبن”.

لیندسی گراهام، لە پەیامەكەیدا بۆ دۆنالد ترەمپ دەڵێت،”بڕیارەكەت كاریگەری جددی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان دەبێت”.

گراهام هۆشداری داوەتە سەرۆكی ئەمریكا كە بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی سوریا، جارێكی دیكە داعش دەگەڕێتەوە و وتوشیەتی كە ئێران و رژێمی سوریا بەهێزدەبنەوە.

دوابەدوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا لەلایەن دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەئێستادا توركیا ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە دژی كوردانی رۆژئاڤای كوردستان دەستپێكردوە و بەوەش مەترسی سەرلەنوێ خۆكۆكردنەوەی ئەندامانی داعش و دەربازبونی منداڵ و خێزانەكانیان دەكرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام