یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئەمرۆی بڵاوکردوە کە بە هۆی لەشکرکیشیەکانی تورکیاوە  لە ریزی یەکینەکانی  و خەڵکی سڤیل کەوتوەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکەی یەپەگە تا ئێستا پێنج گەریلای یەپەگە و سێ هاوڵاتی دیکەی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی رۆژئاڤا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشدراوەم فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا تۆپبارانی گیرە سپی، کەرتی رۆژئاوای عەین عیسا، سەرێ کانیەیان کردوە، هاوەکات لە رێگەی تانکەکانیشیانەوە تۆپبارانی قامیشلۆ، دیربەسیە و دێریکیان کردوە.

سەرەڕای تۆپبارانکرنەکان لە ناوچە سنوریەکانی نێوان سوریا-تورکیا لە ئەنجامی لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەیان هاولاتی مەدەنی بریندارکراون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام