ئه‌مرۆ چوارشەمە  9ی تشرینی یەکەمی 2019، ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بانگەوازی بەرگریی گشتیی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند و بەرپرسیاریەتیی ڕوودانی هەر کارەساتێکی مرۆیی لە رۆژهەڵاتی فوراتی خستە ئەستۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا و ڕووسیا.

لە راگەیەنراوەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە، “بانگەوازی بەرگریی گشتی رادەگەیەنین و گەل و ئیدارەی خۆسەر بە تەواوی دامودەزگاکانیەوە دەچینە سەر سنووری تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان و بەرگرییرکی ئەخلاقی دەکەین لەم کاتە هەستیارەدا”.

باس لەوەش کراوە، داواش لە هەموو گەل و پێکهاتەکانی کوردستان و هاوسۆزەکانیان لە جیهاندا دەکەن هەست بە نارەزایی دەربڕین و گردبوونەوە لەو شوێنانە لێی دەژین.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و ویژدانیان دەکەوێتە سەر بەرامبەر ڕوودانی هەر کارەساتێکی مرۆیی.

ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەش کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و ویژدانییان دەکەوێتە سەر بەرامبەر ڕوودانی هەر کارەساتێکی مرۆیی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە کاتێکدایە ئیۆپەراسیۆنى تورکیا دەستیپێکردو زیاتر لە ١٠ بنکەى سەربازى هەسەدە لە سەرێکانى و گرێسپى بۆردومان کراوە، کە لە ئێستادا نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتی لە ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەردا دەژین و هەزاران چەکداری داعش و خێزانەکانیان لە زیندانەکانی ئیدارەی خۆسەردا گیراون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام