پارێزگای زیقار کە خۆپیشاندان و پێکدادان لەو شارە لەو پەڕی توندیدایەو، ژمارەیەکی زۆر لەو خەڵکەی کوژراون لەو شارەن و، هاوکات خۆپیشاندەران هەر یەکەم رۆژ بینایەی پارێزگایان سوتاند، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران کارێکی تریان ئەنجامدا کە ترسیان خستۆتە دڵی بەرپرسانەوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ ٥ ی تشرینی یەکەم خۆپیشاندەران جگە لەوەی بارەگای حیزبەکانیان سووتان، هاوکات ئۆفیسی ئەندام پەرلەمانەکانیش کە خەڵکی ئەو شارەن سووتێنران.

 

بەپێی هەواڵی ئەو میدیانە ئێستا مەترسی هەیە خۆپیشاندەران بچنە سەرماڵی بەرپرسان، وەک تۆڵە سەندنەوەیەک لەو هەموو کوژراو وبریندارەی بەدەستی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدراون.

 

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانەو هیچ ئاسۆیەکیش نییە بۆ کۆتایی هاتنی، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٤٠٠٠ هەزار بریندار هەیە لە خۆپیشاندەرو لە هێزە ئەمنییەکان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام