– من چیبکەم! تۆ بۆ ئەوەی تێنەگەی پارە وەردەگریت.

– ئەوە کارەسات نیە خەلکی بروای پێت نەمێنێ، کارەسات و داروخان ئەوەیەخۆت بروات بە خۆت لەق بێت.

– پێچەوانەی جەلالی مەلەک شا،بێ بەختی من ئەوە بوو باسی خۆرەتاوم بۆ شەمشەمە کوێرە کرد.

– گرنگ نیە چەندە زام ئەکەنە دڵ وجەستەت، ئەوەی گرنگە بە پێوە راوەستی.

– نیشتیمانێک ئێوارەیەکت پێ رەوا نەبینێ بۆ وردە پیاسەیەک، ڕێگات پێ نەدا ماچی بکەیت، بستێ لە زەویەکانی خۆیت نەداتێ تێیدا دابسکنێی،پر دەنوکی مەلێک ئازادیت نەداتێ،ئەوە پێڵاوە نەک نیشتیمان.

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام