موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و خاوەنی فراکسیۆنی سائیرون کە گەورەترین براوەی هەڵبژاردنەکانە؛ ئەمڕۆ هەینی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كات له‌ عێراق.

موقته‌دا سه‌در نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوای ده‌ڵێت “به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ڕژانی خوێنی عێراقیەکان رابگرن”.

هەردوێنێ موقته‌دا سه‌در، له‌ په‌یامێکدا رایگەیاند په‌رله‌مانتارانى کوتله‌که‌ى که‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ په‌رله‌مانیه‌ ئه‌ندامێتیان له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌په‌سێرن تا ئه‌و کاته‌ى حکومه‌تى عێراق به‌رنامه‌یه‌کى ڕون و ئاشکراى ده‌بێت بۆ چاکسازى و خزمه‌تى هاوڵاتیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە شه‌ممه‌ 5ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و فراکسیۆنى سائیروون بایکۆتى کۆبونه‌وه‌که‌ ده‌که‌ن.

هەر ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى سیستانى له‌ وتارى هه‌ینیدا که‌ له‌ که‌ربه‌لا خوێندیه‌وه‌ په‌یامى عه‌لى سیستانى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شیعه‌کانى ڕاگه‌یاند که‌ تیایدا داوا له‌ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ کرد که‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئاماده‌کارییان کردووه‌ و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌به‌غداد جموجۆڵه‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان له‌ ئارادایه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام