مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، پرۆژەی ناوچەی ئارامی تورکیا خەون و خەیاڵە.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکدا  وتی “نە ئێمە، نە خەڵکی سوریا و نە دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان هیچکام پرۆژەی “ڕەجەب تەیب ئەردوغان”ی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فوراتمان قەبوڵ نییە”

“خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگا بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە نادەن،  تەنانەت ئەو بەشەی خەڵکی سوریایش کە لە تورکیادان ئەوانیش قەبوڵیان نییە” مەزلوب کۆبانێ وای وت.

کۆبانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەتوندی ئەو پرۆژەیەی ئەردۆغانی رەتکردوە و وتیشی” ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا ناوچەی چۆڵ و بێ خاوەن نین، هێنانی خەڵک بۆ ئەم ناوچانە و پێدانی ماڵ و زەوی و زار بۆ کشت و کاڵ بەئەوان بە تەواوەتی خەون و خەیاڵە، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بە هیچ  جۆرێک  گونجاو نییە”.

ئەوە لەکاتێکدایە رێکەوتی 13ی مانگی رابردو، كۆبانی وتی، كە رەزامەندیان نیشانداوە بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی باكوری سوریا، لەپێناو رێگریكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە، هەروەها هێزەكانی سوریای دیموكرات بە قوڵایی 20 كیلۆمەتر چەكە قورسەكانیان لەسەر سنورەكانی توركیا پاشەكشە پێكردوە و لەپێناو ئەوەی نەبنە هەڕەشە بۆ ئەو وڵاتە بەبەردەوامیش هێزەكانیان بە قوڵاییەکەی 5 بۆ 14 کیلۆمەتر لە سنوری توركیا پاشەكشەیان كردوە.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەبارەت بە هەبونی متمانە بە دۆنالد ترەمپ و ئەمریكا رایگەیاندوە، ئێمە كاری پێكەوەیی دەكەین.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام