زۆربا:هاوڕێ من، نامه‌وێت به‌ زمانی ئه‌ده‌بی و وشه‌ی بریقه‌دار قسه‌ بكه‌م، من پێم وتیت ئه‌م دنیایه‌ مه‌ته‌ڵه‌ و مرۆڤ بێجگه‌ له‌ بونه‌وه‌رێكی كێوی هیچی تر نییه.

ئەو قسەیەی زۆربام بۆیە هێنایەوە تا بڵێم ئەسڵ لای من مرۆڤە بێ جیاکاری نێرو مێ.

مۆزارت هەمیشە دەیووت”کە مردم هەموو نەمسا دێت بەدوای تەرمەکەمدا، ئەوە گەورەترین کارێکە کە بۆ من دەکرێت”…بەڵام کاتێک مرد تەنها عەرەبانچیەک هاتوو تەرمەکەی بردە گۆرستان وئەسپەردەی کرد، کەس بەشداری ڕیوڕەسمەکەی نەکرد.

سوقرات لەبەر نەوەستانی دەمی ژنەکەی نیوەڕوان نەدەچوەوە مالەوە، لەبەردەم پەرستگایەکدا دەنووست، ئارامی ئەو لە بەردەم پەرستگایەکدابوو نەک ماڵەکەی و ئامێزی ژنەکەییدا.

نیچە، دۆستۆفسکی، ڤانکوخ، کامۆو سارتەر هەمان دەردیان هەبوەو خراپترین چارەنوسیان هەبووە لەگەڵ ژن.

کافکا هێندە لە ژن ترساوە، تەنانەت نزیکی میلینا نەبوەوە،هەمیشە دەیووت ئەگەر نزیک ببمەوە، هەموو شتەکان دەشێوێ بۆیە تەنها نامەی بۆ دەنارد.

پوشکین لەسەر ژنەکەی کوژرا

هیتلەر هەمان دەردی هەبوە بە هەرە بارە تراژیدیاکەیدا.

ناپلیۆن گەورەترین کێشەی لەگەڵ ژنەکەی هەبوو،هیچ کات ئاسودە نەبوو لە ئامێزیدا، یەکێک لە قسەکانی ئەوەیە کە دەڵێت” ئەوەی پیاو بە سەد ساڵ دروستی دەکات ژن بە یەک ساڵ وێرانی دەکات”.
شۆپنهاوەر لە داخی دایکی ڕقی لە هەموو ژنەکانی دنیا بوو،هەتا مردن هەردوکیان “دایک وکوڕ” دوژمنی سەرسەختی یەکترین بوون.

لە هیچ کام لە قۆناغەکانی ژیانمدا لەلای کچان سەرنج ڕاکێش نەبووم ، وابزانم ئەمەش هی ئەوە بوو نە درۆم دەزانی نە پارەداربووم .! ئەلبێرت کامۆ

تۆلستۆی لە داخی هاوسەرەکەی لە ژورێکی بچوکدا مرد لە محەتەیەکی قیتار” بانۆف”

هەمەنگوای بۆ خۆی کوشت؟ ڕۆمانی “بەفری کەلی مەنجارۆ” بخوێنەوە تێدەگەیت،لە رۆمانی پیرەمێردو زەریادا، کاتێک گەنجەکان گاڵتەی پیدەکەن کە پیر بوەو ئیتر ماسی بۆ ڕاوناکریت، یەک ڕۆژ دوای حوتێک دەکەوێ تا دەیگرێت وراوی دەکات..

فروخی فروخزاد بلیمەت بوو وەک شاعیرێک، بەلام هێندە جوکە جوککەر بوو، پەروێز شاپوری هاوسەری کوڕەکەی هەڵگرت و هاتە فەرەنسا، زێدی خۆی”ئێران”ی بەجێی هێشت، هەرچەندە فروخ ئێجگار شاپوری خۆش دەویست، بەلام شاپورتەحەمولی فروخی نەکرد، چەندین جار فروخ دەڵێت” پۆستەکەم خاڵییە” تا نامەی بۆ بنێرێت بەلام کەمترین نامەی بۆ ناردوەو بێدەنگ بووە.

ئەفسانەیەکی یۆنانیەکان هەیە کە دەڵێت “کاتێک خودا ئادەم دەهێنێتە بەهەشتەوە، ئادەم لە تەنهاییدا زۆر بێتاقەت دەبێت، ڕۆژانە لە بەهەشتا دێت و دەڕوات و هیچ شتێک نیە بیکات، پەنا بۆ خودا دەبات کە تەواو بێتاقەت بوە تا هاودەمێکی بداتێ، کە ڕۆژانە کاتەکانی لەگەڵدا بەسەر بەرێت، خودا پێی دەڵێت شتێکت بۆ دەنێرم، بەڵام سبەینێ نەیت گلەیی بکەیت، دوایی حەوای بۆ دەنێرێت، چەند مانگێک بە خۆشی دەژین بەلام هێندە دەڵێت، ئادەم بە خودا دەڵێت هەر تەنهاییەکەم باشتر بوو، ئەمەی داوتە بە من بیبەرەوە، خودایش دەڵێت باشە بەلام داوای نەکەیتەوە، خودا حەوا دەباتەوە، پاش ماوەیەک دیسان ئادەم هیلاک و ماندو دەبێت لە تەنهایدا، ئەچێتەوەو بە خودا دەڵێت کە هەڵەی کردوە، ئەوەی من وتم بیبەرەوە بمدەرەوە، رازیم بە هەموو خوارو خێچیەکانی، واتە پیاو نەدەتوانی بێ ژن بژی، نە ئەتوانی لەگەڵیان ئاسودە بێت.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام