بە پێی ئامارە نافەرمییەكانی ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان زۆر زیاترە لەوەی كە لایەنە فەرمییەكانی عێراق رایدەگەیەنن.
كەناڵی “سكای نیوزی عەرەبی” بڵاویكردەوە كە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق گەیشتووەتە 28 كەس، ئەمەش  لە كاتێكدایە كە بە پێی ئامارە فەرمییەكان ژمارەی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون لە 10 كەس كەمترە.
روونیشیكردەوە كە تەنها ئەمڕۆ شەش كەس لە خۆپیشاندانەكانی هەردوو پارێزگای زیقار و دیوانییە كوژراون.
جگە لە كوژراوەكان، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە سەدان كەسی دیكەش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
سەرباری رێگری هێزە ئەمنییەكان، بەڵام خۆپیشاندانەكان لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق درێژەیان هەیە.
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام